ترامپ : پەشیمان نەبوومەتەوە

23/06/2019 - 09:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، فەرمانی نەكردووە گورز لە ئێران بوەشێندرێت، بەڵام لەحاڵی ئێستادا فەرمانەكەی راگرتووە.

(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا لەتویتەری خۆی بڵاویكردۆتەوە، كە ئەو پاشەگەز نەبۆتەوە لە گورز وەشاندن لەدژی ئێران، بەڵام بەشێوەیەكی كاتی فەرمانەكەی راگرتووە.

لێدوانەكانی ترامپ و ئێران ئەوكاتە تووندتر بوونەوە كە ئێران رایگەیاند، فڕۆكەیەكی سیخوڕی ئەمریكیان خستۆتە خوارەوەو پاشانیش وێنەی فڕۆكەكەیان نمایش كرد.

ئێوارەی رۆژی هەینیش رۆژنامەی (نیویۆرك تایمز) ی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، كە ترامپ لە بڕیارێكی بەپەلەی گورز وەشاندن لەدژی ئەمریكا پاشەگەز بۆتەوە، ترامپیش ئێستا رایگەیاندووە، ئەو لەبڕیارەكەی پاشەگەز نەبۆتەوە، بەڵام بەشێوەیەكی كاتی رایگرتووە.