ڤاندام داواكاریەكی لەگەنجان هەیە بەرامبەر بە پێغەمبەری ئیسلام

دوو شەممە, 02 ئایار 2016 08:15

كوردیو -

ئەكتەرە بەناوبانگەكەی سینەمای هۆڵیۆد كە بە ڤاندام ناسراوە رەوشتەكان و ئامۆژگاریەكانی پێغەمبەری ئیسلام (محمد) دروودی خوای لەسەربێت باس دەكات و داوا لەگەنجانیش دەكات لە پێغەمبەری ئیسلامەوە فێر بن .

جان كلۆد، ئەكتەری سینەمایی بەلجیكی كە یەكێكە لە ئەستێرەكانی سینەمای ئەمریكی و بە ڤاندام ناسراوە لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەی (من بەناوبانگم) كەناڵی بی بی سی دا باسی پێغەمبەر محمد دروودی خوای لەسەر بێت دەكات و دەڵێت: پێغەمبەری ئیسلام یەكجار پلەی بەرزبوەو ئەوەی بۆ داهاتوو باشە زانیویەتی و خەڵكی زۆر خۆشویستوەو زۆر ئامۆژگاری بە سوودی هەبووە كە سەرجەمیان لەخزمەت مرۆڤن .

ڤاندام دەشڵێت: بڕۆن زۆر بخوێننەوە لەسەر مسوڵمانان و پێغەمبەرەكەیان زۆر بخوێننەوە بۆ ئەوەی زۆر شت فێربن وەك تەندروستی جەستەو خواردنی باش و وەرزشێكی گونجاو و زۆر شتی بەسوودیتر .

ڤاندام ئامۆژگاری گەنجان دەكات لە پێغەمبەری ئیسلامەوە فێری زۆر شتی بە سوود ببن و لە دەرمانی كیمیایی دووركەونەوە .