ئێران : سەپاندنی سزا واتا داخستنی ڕێگەی دیبلۆماسی

25/06/2019 - 08:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سەپاندنی سزاكانی واشنتۆن لەسەر خامەنێئی واتا داخستنی ڕێگەی دبلۆماسی بۆ هەمیشە.

(عەباس موسەوی) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەكردووە، سەپاندنی سزا بەسەر ڕابەری باڵای وڵاتەكەو وەزیری دەرەوە مانای داخستنی ڕێگەی گفتوگۆو دبلۆماسی لەگەڵ واشنتۆن بەیەكجاری.

موسەوی دوپاتیكردەوە، ئیدارەی ئەمریكا بێهیوایەو دەیەوێت كۆنتڕۆڵی تەواوی چارەسەرە نێودەوڵەتیەكان بكات و پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی وێران بكات.