ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی ئاسیادا نرخی نه‌وتی جۆری برێنت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هات، ئهوەیش دوای ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی تا 44.78 دۆلار دابه‌زی، له ئێستاشدا نرخه‌كه‌ی %0.4 دابه‌زیوه و كه‌مێك له سه‌رووی 45 دۆلاره‌وه جێگیربووە.
دوێنێ له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كانی به‌رهه‌مهێنان، نه‌وتی جۆری برێنت به‌رده‌وام له دابه‌زیندا بوو و %1.40 دۆلار دابه‌زینی به‌خۆوه بینی و، گه‌یشته 45.23 دۆلار.
شیكاران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه نرخی نه‌وتی برێنت به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی له بازاڕكانی جیهان و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به به‌راورد به به‌های دراوه‌كانی دیكه رووی له دابه‌زین كردووه.
هاوكات شیكاران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ره‌نگه بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری یه‌ده‌گ كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی وزه و زانیاری ئه‌مریكاوه بڵاوده‌كرێته‌وه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر دیاری كردنی نرخی نه‌وتی جۆری برێنت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نرخی نه‌وتی جۆری خۆرئاوای ته‌كساس له‌م ساته‌وه‌خته‌دا به 43.89 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.