ئەمڕۆ مورسی دەردەكەوێتەوە

07/05/2016 - 10:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

ئەمڕۆ لە دادگای كودەتاچییەكانی میسر، بە تۆمەتێك سەرۆكی شەرعی ووڵاتەكەیان و ژمارەیەك سەركردەی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین دادگایی دەكەن.
(موحەمەد مورسی) سەرۆكی شەرعی میسر ئەمڕۆ لەبەردەم دادگای كودەتاچییەكان رادەگیرێت و بەتۆمەتی پلان دانان لەگەڵ حكومەتی قەتەری لەگەڵ (10) سەركردەی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین دادگایی دەكرێن.
ئەمەو ماوەیەكی زۆرە مورسی لەبەرچاوی كامێركان دەرنەكەوتووە، هاوكات دوێنێش لەچەندین شارو شارۆچكەی میسر خۆپێشاندان بۆ پشتیوانی كردن لەحوكمڕانی مورسی دەستی پێكرد.

 

ئـ . كـ