لە حەلەب ژمارەیەك سەربازی ئێرانی كوژران و برینداربوون

08/05/2016 - 09:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

گەورە بەرپرسێكی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لەباكووری سوریا لەئەنجامی شەڕو پێكدادانی نێوان چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن و سەربازانی ووڵاتەكەی دەیان سەرباز بوونەتە قوربانی.
بەپێی زانیارییەكان، دوێنێ‌ لەناوەڕاستی شاری حەلەب پێكدادانێكی سەخت لەنێوان چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكان و هێزێكی ئێرانی بەرپا بووە، لەئەنجامیشدا (13) سەرباز كوژراون و (21) ی تریش برینداربوونە، بەمەش ژمارەی گشتی كوژراوانی ئێرانی لەسوریا لەوەتەی ساڵی رابردوەوە بۆ (260) سەرباز بەرز بۆتەوە.
ئێران یەكێكە لە پشتیوانە سەرەكییەكانی ڕژێمەكەی (بەشار ئەسەد) و ماوەی چەند ساڵێكە هاوشان لەگەڵ چەكدارانی حزبولڵای لوبنانی بەشدارن لەڕەشە كوژی هاوڵاتیانی سوریا.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی دەنگ و باسی فەرەنسی، سەرجەم كوژراوانی ئێرانی خەڵكی ناوچەی مازەندەرانن و چەكداری پاسەوانی شۆڕش بوونەو ئێستاش لەتەك ڕژێمەكەی ئەسەد شەڕی ئۆپۆزسیۆن دەكەن.

 

ئـ . كـ