سوپای تورکیا گورزێکی کوشندەی لە داعش دا

08/05/2016 - 17:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

سوپای تورکیا بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی داعشی لە سووریا کرد و بە هۆیەوە ٥٥ تیرۆریست کوژران و هەروەها ٣ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ٣ سەکۆی تۆپ هاویشتن لەم هێرشەدا کراونەتە ئامانج.

 

سوپای تورکیا بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی داعشی لە سووریا کرد و بە هۆیەوە ٥٥ تیرۆریست کوژران و هەروەها ٣ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ٣ سەکۆی تۆپ هاویشتن لەم هێرشەدا کراونەتە ئامانج.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی ئەمنی وەرگیراون، سوپای تورکیا شەوی رابردوو بنکەکانی داعشیان لە باکووری حەلەب بۆردومان کرد.

بەهۆی بۆردومانەکەشەوە ٥٥ چەکداری داعش کوژران و ٣ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ٣ سەکۆی تۆپ هاویشتن لەناوبران.

راگەیەنرا بەهۆی ئەوەی پێشتر ئامانجەکان دەستنیشانکرابوون لەلایەن ئامێری هەواڵگرییەوە، توانرا بەبێ هیچ هەڵەیەک هەموو ئامانجەکان بپێکێندرێن.