12 كەس چوالە بخۆن

15/05/2016 - 11:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

چوالە خۆراكێكی بەهارانەیە، زۆر سودی تەندروستی هەیە بۆ لەش، (14) دانە لەچوالە 100 گەرمۆكەت ئەداتێ، لە كاتێكدا پێویستی لەش تەنها 20 یەكەی گەرمۆكەیە، توێكڵی چوالە دەوڵەمەندە بە زۆر مادەی گرنگ لەوانە ڤیتامین و كالیسیۆم و فسفۆرو مەگنیسیۆم.

چوالە بۆ چارەسەركردنی 12 نەخۆشی سوودی هەیە كەبریتین لەمانەی خوارەوە:

1. قەڵەوی : چوالە چەوری لەش دەتوێنێتەوە، وا دەكات لەشێكی چاڵاكت هەبێ ئەگەر لە نێوان ژەمەكاندا خورا ئارەزووی خواردن نایەڵێت.
2. نەخۆشی شەكرە : چوالە زۆر بەسودە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە، ڕێژەی شەكر لە خوێندا ڕادەگرێ.
3. هەوكردنی گورچیلەكان : چوالە ئەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو بەكتریایانەی كە دەبنە هۆی هەوكردنی گورچیلەكان و بۆری میز.
4. نەخۆشیەكانی جگەر : چوالە دەبێتە هۆی پاككردنەوەی جگەر لە چەوری و مادەی ژەهری كە لە جگەردا كۆدەبێتەوە.
5. شێداركردنی پێست : بەهۆی دەوڵەمەندی چوالە بەزۆر لە ڤیتامینەكان وا دەكات پێستێكی شێدارو بریقەدارت هەبێ.
6. كۆكە : دەبێتە هۆی خێرا چاك بونەوەی كۆكەو خورانی قورگ.
7. قەبزی : بەهۆی بوونی ڕیشالەكان لە چوالەدا دەبێتە هۆی زوو چاك بوونەوەی قەبزی.
8. هیلاكی : بەهۆی دەوڵەمەندی چوالە بەزۆر لە ڤیتامینەكان دەبێتە هۆی چاڵاك بوونی لەش و هەست كردن بە حەسانەوەو نەهێشتنی هیلاكی.
9. سەرئێشە : چوالە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازاری سەر بەشێوەیەكی زۆر باش.
10. نەخۆشی زەهایمەر: چوالە بیرەوەری باش دەكات و مێشك دەپارێزێت لە نەخۆشی زەهایمەر.
11. ئێسكە نەرمە : چوالە دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەكی باش لە كالسێوم دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ئێسك و پاراستنی لەش لە ئێسكە نەرمە.
12. نەخۆشیەكانی دڵ : ڕۆنی سروشتی چوالە مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشیەكانی دڵ.

 

ئـ . كـ