باشترین ژەمی بەیانیان چییە ؟؟

15/05/2016 - 11:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

راستی تەندروستی و دەقی نەریت دوو دەستەواژەی پێچەوانەی یەكترین و زۆرجار نەریتە خراپەكانی خواردن زاڵە بەسەر راستیەتی تەندروستی.

زۆرجار دەبینین خواردنێك یان خواردنەوەیەك چەندە كاریگەری نەرێنی بەسەرەوەبێت، بەڵام بەهۆی نەریتی كۆنەوە ناتوانین دەستبەرداری ببین.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی زانستی خواردنی هێلكە لەگەڵ پارچەیەك سەوزە، وەك نانی بەیانی باشترین جۆرە خواردنە بۆ ئەوەی لە بەیانی زوودا وەك یەكەم ژەمە خۆراك بچێتە لەشی مرۆڤەوە.
لێكۆڵینەوەكە دەڵێ خواردنی هێلكەی دەڵەمە لەگەڵ سەوزەدا لە بەیانیاندا پێداویستییەكانی لەش لە هەموو پرۆتین و ڤیتامینەكان دابین دەكات دوای لەخەو هەڵسان كاتێك ئەو جۆرە پێداویستییانە لە دوای ماوەی خەو كەمیان كردووە.
توێژینەوەكە لە زاری (ئەوز گارسیا) ی یەك لە بەناوبانگترین پسپۆرانی خۆراكی گواستنەوە كە بەرپرسە لە سیستەمی خۆراكی ژمارەیەك كەسایەتی بەناوبانگی هۆلیۆد كە دووپاتی دەكاتەوە ژەمی بەیانیان سوودو بایەخ و كاریگەری زۆری هەیە لەسەر لەشی مرۆڤ و ئەوانەشی تا نانی نیوەڕۆ هیچ ناخۆن كاریگەری خراپ لەسەر لەشیان دروست دەكات.
گارسیا كە بەرپرسە لە سیستەمی خۆراكی هەریەك لەژمارەیەك ئەكتەری هۆڵیۆد راشیگەیاندووە، باشترین ژەمی بەیانی ئەو ژەمەیە كە پێكهاتووە لە دوو هێلكەی دەڵەمە لەگەڵ سپێناخ و تەماتە، هەروەها شەربەت.
لە توێژینەوەكەدا ئەو پسپۆرە دەڵێ : ئەو جۆرە خواردنەی بەیانی، بڕێكی نایابی لە پرۆتین تێدایە كە پارێزگاری لە هەستكردن بە برسیەتی دەكات تا ماوەیەكی درەنگی رۆژو ئەوەش شتێكی زۆر باشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێ رێجیم بكەن.

 

ئـ . كـ