بەم سەوزەیە، خۆت لەنیشانەكانی پیربوون بەدووربگرە

31/05/2016 - 09:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

كەرەوز یەكێكە لەو سەوزانەی‌ كالۆری‌ كەمەو چەندین سودی‌ هەیە لەسیستەمی‌ خۆراكی تەندروستدا رۆڵی‌ گرنگی‌ هەیە.
كەرەوز یەكێكە لەو میوانەی‌ دژە ئۆكسیدەو‌ دەبێتە هۆی‌ بەهێزكردنی‌ كۆئەندامی‌ بەرگری ‌‌و دووركەوتنەوە لەهەوكردن ‌و نیشانەكانی‌ پیربوون.
ڤیتامین ‌و كانزاكان، دەوڵەمەندە بەڤیتامین (A,C,K,B12) و ترشی‌ فۆلیك ‌و كانزای‌ پۆتاسیۆم.
بڕێكی‌ بەرچاو ریشاڵی‌ خۆراكی‌ تێدایەو هانی‌ بەهێزكردنی‌ كۆئەندامی‌ بەرگری‌ دەدات.
پارێزگاریكردن لەشێرپەنجە، بەهۆی‌ بونی‌ مادەكانی‌ فلافۆنویدو تیولین دەتوانن جەستە لەشێرپەنجە بپارێزن، هەروەها فشاری‌ خوێنیش‌ كەمدەكاتەوە.

 

ئـ . كـ