خواردنی ئەم سەوزەو میوانە ئاساییە

15/06/2016 - 08:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

بەپێی‌ هەواڵێكی‌ گۆڤاری‌ فۆكس نیوزی‌ ئەمریكی‌، سەوزەو میوە بەستووەكان هەمان سوودی‌ تەندروستییان هەیە، كە لەمیوەو سەوزەی‌ تازەدا هەیە، بەپێچەوانەی‌ بیرۆكە كۆنەكان، كە دەیانوت هەموو خواردنێكی‌ بەستوو تووشی‌ زیاندەبێت ‌و مادە باشەكان لەدەست دەدات.

بەپێی‌ هەواڵێكی‌ گۆڤارەكە، فەرمانگەی‌ (كارگێڕیی‌ خواردن ‌و دەرمانی‌ ئەمریكی‌) ڕایگەیاندووە، ئەو سەوزەو میوانەی‌ سارد دەكرێنەوە تا دەبەستن، بەڵام بەمەرجێك بەتەواوەتی‌ گەییبن، هیچ سیفەتێكی‌ باش لەدەست نادەن ‌و وەك خۆیان دەمێننەوە، لەهەمان كاتیشدا ئەوەیان ڕاگەیاندووە، میوەو سەوزەكان لەگەڵ ئەوەی‌ سیفەتە باشەكانیان لەدەست نادەن، لەهەمان كاتیشدا زوو خراپ نابن، یەكێك لەسیفەتە باشەكانی‌ دیكەش ئەوەیە، كە بەخێرایی‌ ئامادە دەكرێت، لەبەر ئەوەی‌ پێشتر شۆراوەتەوە‌و چنراویشە.
وەك لەهەواڵەكەدا هاتووە، لەهەمان كاتدا گۆڤارەكە داوای‌ لەبەكارهێنەران كردووە، ئاگاداری‌ ئەوە بن، ئەو میوە‌و سەوزانە نەكڕن، كە شەربەت‌ و شەكریان بۆ زیادكردووە، هەروەها دووریش بكەونەوە لەو سەوزانەی‌ كە زەڵاتەیان لەگەڵدایە، داواشی‌ كردووە، زۆر ئاگاداری‌ ئەوەبن كە سەوزە‌و میوە بەستووەكان با هیچیان لەگەڵدا نەبێت.

 

ئـ . كـ