ئەم كەسانە گەنمەشامی بخۆن،، سوودەكانی ببینە

15/06/2016 - 08:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

پێكهاتەكەی گەنمەشامی: ئاو (10,2%)، زەیتی چەوری (3,8%)، نیشاستە، شەكر، ریشاڵی سلیلۆزی، ماددەی كانزایی (0,9%)، ماددەی پرۆتین (15,2%). هەروەها خوێیەكانی كانزایی: فۆسفۆر، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، سۆدیۆمی تێدایە.
بەكارهێنان ‌و سوودە پزیشكییەكانی گەنمەشامی:-
1- ئاستی شەكر لەخوێن دادەبەزێنێت و چارەسەری ئازارەكانی رۆماتیزم دەكات وەكو جومگەژان ‌و هەوكردنی جومگەكان.
2- خۆراكێكی بە سوودە ‌و لەش چاڵاك دەكات ‌و رێكخەری گلاندی پەریزادەیە (غدە الدرقیە).
3- میزهێنەرە، بەرد‌و لم لا دەبات رێ لە ئاوسان ‌و گردبوونی ئاو لە لەش دەگرێت ‌و چاڵاككەری لەشە ‌و رێ دەگرێت لە هەوكردنی میزەڵدان.
4- بەسودە بۆ نەخۆشی دڵ بۆ رێگرتن لە نۆرەی دڵ ‌و داخستنی خوێنبەرەكانی دڵ ‌و رێ لە خوێن بەربوون دەگرێت.
5- نەرمكەرەوەی ریخۆڵەیە هەروەها وەكو شاف بۆ منداڵ ‌و ئەو كەسانەی كە ئازاری ریخۆڵەیان هەیە بەكاردەهێنرێت و بڕێكی زۆر پێكهاتەی تێدایە كە بۆرییەكانی میز پاك دەكاتەوە.
6- خواردنی گەنمەشامی پێست نەرم ‌و جوان دەكات، هەروەها زەیتەكەیشی بدرێت لە پێست نەرم ‌و جوانی دەكات.
7- كۆلیسترۆل لە خوێن دادەبەزێنێت ‌و كۆلیسترۆلی سودبەخش بەرز دەكاتەوە (HDL)، كۆلیسترۆلی زیان بەخش دادەبەزێنێت (LDL).
8- لە كۆرپەلەی دەنكەكەی جۆرە زەیتێك دەردەهێنرێت كە لە چێشت لێنان ‌و پیشەسازی سابوندا بەكار دێت، ئەم زەیتە پێی دەوترێت (مازۆلا) پەستانی خوێن دادەبەزێنێت ئەگەر رۆژانە پێش بەرچای ‌و نانی ئێواران دوو كەوچكی گەورە بخورێتەوە‌و بەردەوام بێت لەسەر ئەم برە هەتا بە تەواوی چاك دەبێتەوە.
9- گەڵای گەنمەشامی بكوڵێنرێت بۆ ئێشی گەدە ‌و لابردنی بەردی گورچیلە زۆر باشە.

 

ئـ . كـ