بۆ ئەو منداڵانەی قەڵەون، ئەمە بزانن

24/06/2016 - 09:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك دەریخستووە كە دڵی منداڵە قەڵەوەكان لەدڵی منداڵە لاوازەكان جیایە، تاكو ئێستاش هەستیان بەمەترسی ئەو گۆڕانكاریە نەكردووە.
(نۆرمان مانجنەر) پزیشك لەسەنتەری دڵی سەربە زانكۆی (لایبزیج) لەئەڵمانیا رایگەیاندووە، دڵی ئەو منداڵانەی كە قەڵەون جیایە لەدڵی ئەو منداڵانەی لاوازن، بەڵام بوونی مەترسیەیكان لەو بارەیەوە بۆ ڕوون نەبۆتەوە.
پێشتر توێژەران لەگۆڤاری كۆلێژی ئەمریكی بۆ نەخۆشییەكانی دڵ نووسیوبوویان كە قەڵەوی پەیوەندی هەیە بە گۆڕانكارییەكان لەدڵی مرۆڤ، ئەو گۆڕانكارییەكەش لەدڵی منداڵان هەستی پێكراوە.
پزیشكە ئەڵمانیەكە لێكۆڵینەوەیەكی لەسەر (101) منداڵ ئەنجامداوە كە تەمەنیان لەنێوان (9 – 16) ساڵیدا بووەو لەنێوانیاندا (61) منداڵیان قەڵەوبوون و قەبارەی گوێ‌ و سكیان لەوانی تر گەورەتر بووە، پاشان دەركەوتووە ئاستی دڵیشیان لەوانی تر گەورەترە، بەڵام كێشە بۆ ئەوانە هەیە كە قەڵەون و قەبارەی دڵیان بچووكترە.
لەبەشێكی تری لێكۆڵینەوەكەدا باسی ئەوەشكراوە كە بەرز بوونەوەی فشاری خوێن و ئاستی كۆلیسترۆڵی خراپ لەوانەی قەڵەون بەرزترە لەوانەی كە كێشیان ئاساییە.

 

ئـ . كـ