10 زانیاری تەندروستی

24/06/2016 - 09:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

1. لەو سەردەمەی لەجیهانی ئیسلامیدا زانستی پزیشكی دەخوێندراو لەگەشەكردندابوو، لەووڵاتانی ئەوروپا بەفەرمانی كەنیسە خوێندنی ئەو زانستە قەدەغەكرابوو، چونكە پێیان وابوو ئەوەی تووشی مرۆڤ دەبێت لەنەخۆشی لەلایەن خواوە بۆیان هاتووەو نابێت هەوڵی چارەسەركردنی بدرێت.
2. كەم نووستن و كەم خەوی دوو هۆكارن بۆ تێكچوونی بارودۆخی مرۆڤ.
3. پرتەقاڵ هاریكاری جێگیركردنی توخمی كالیسیۆم دەدات لەئێسك.
4. شەربەتی پرتەقاڵ بەهێزترین كاریگەری هەیە لەسەر راگرتنی خوێن بەربوون و كردنە دەرەوەی ژەهرەكان لەڕێگەی میزەڕۆوە.
5. خواردنەوەی قاوە مرۆڤ بۆ لێبووردەیی و وەرگرتنی بیرورای بەرامبەر هاندەدات.
6. گۆڕینی خواردنی ئامادەكراو بەخواردنی سووركراوە، مەترسی تووش بوون بەنەخۆشییەكانی دڵ و شەكرەو قەڵەوی كەم دەكاتەوە.
7. لەپشووی هاویندا بیر لەهاتنەوەی قوتابخانە بكەیتەوە تووشی نەخۆشی گەدە دەبیت.
8. بۆ تەندروست باشیت هەوڵبدە دوو هەفتە جارێك لەگەڵ دۆستانت دوور لەخانەوادەو خێزانەكەت پیاسەیەك بكەیت.
9. لەنەخۆشخانەكانی ژاپۆن، هیچ ژوورێك نییە بەناوی ژمارە چوار، چونكە مانای ژمارە لەژاپۆن، بەمانای مردن دێت.
10. ئەگەر كتێبێكت خوێندەوەو سەرت ئێشی هەبوو، ئەوا دەبێت پشكنین بۆ چاوت بكەی.

 

ئـ . كـ