ئەم خواردنانە بۆ منداڵان باش نییە !!

25/06/2016 - 08:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

كاتێك منداڵەكەت داوای هەموو جۆرە خواردن و خواردنەوەیەك دەكات، ئەوە ئاساییە، چونكە ئەو منداڵەو نازانێت، بەڵام دەبێت و دایكان و باوكان ڕێگری لێبكەن و هەموو چەشنە خواردن و خواردنەوەیەك بە منداڵەكانیان نەدەن.
بۆیە بۆ هەبوونی لەشێكی تەندروست و دوور لە نەخۆشی، پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانەی كە دەیخۆین مەرجەكانی تەندروستییان تێدا بێت و دووربن لە هەر كێشەیەك، بەتایبەتی بۆ منداڵ، نابێت هیچ گومانێكیشیان لەسەر بێت، چونكە لە ڕووی جەستەیی ‌و سیستەمی بەرگری لەشەوە بەتەواوەتی گەشەیان نەكردووە و زۆر خێراتر لە كەسانی ئاسایی تووشی نەخۆشی و ژەهراویبوون دەبن.
ئەم خواردن و خواردنەوانەی خوارەوە بریتین لە پێنج خراپترین خۆراك بۆ منداڵ، كە كێشەی زۆریان بۆ دروست دەكات:
1. خواردنەوەی قاوە : لە منداڵدا ڕێژەی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەكات و كێشەی كەمخەوی دروستدەكات، هەروەها هۆكارێكی سەرەكییە بۆ زەردبوونی ددان.
2. خواردنی نەستەلە ‌: ڕێژەی كۆلیستڕۆڵی زیانبەخش لە خوێندا زیاد دەكات و كێشەی ئالودەبوونیشی هەیە.
3. خواردنی بەستوو : ئەم جۆرە خواردنانە پاش ئەوەی كە بۆ ماوەیەكی زۆر لە ژێر پلەیەكی جێگیری ژێر سفرەوە دادەنرێن و پاشانیش دەتوێنەوە تووشی لەدەستدانی مادە خۆراكیەكانیان دەبن و هەندێك جار بۆ ماددەی زیانبەخش دەگۆڕدرێن، ئەم خواردنانە بۆ منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ زیانیان زۆر زیاترە لە سو‌ود.
4. گەنمەشامی : ڕێژەیەكی بەرچاو لە چەوری تێری تێدایەو‌ ڕێژەی تووشبوون بە قەڵەوی زیاد دەكات، لەگەڵ‌ ئەوەشدا زیان بە خانەكانی لەش دەگەیەنێت و پاش ماوەیەك تووشی ئەگەری ناچاڵاكییان دەكات.
5. قارچك : چەند جۆرێكی دیاریكراو لە قارچك بۆ خواردن دەشێت و ئەوانی دیكە یان ژەهراوین و مەترسی لەسەر ژیانی كەسانی ئاسایی دروستدەكەن یاخود كەسەكە تووشی ژەهراویبوونی گەدەو ئەندامەكانی دیكەی لاشەیان‌ دەكەن، بەڵام سەبارەت بە منداڵ بەشێوەیەكی گشتی ئەگەر نەخورێت زۆر باشتر دەبێت.

 

ئـ . كـ