10 زانیاری تەندروستی

27/06/2016 - 10:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

1. هەشت میوەجات جەستە بەهێز دەكات (هەنار، سیر، پیاز، چای سەوز، برۆكلی، ماست، نانی جۆ، كولەكە).

2. سێ‌ شت جەستە تووشی نەخۆشی دەكەن (زۆر قسەكردن و زۆر خەوتن و زۆر خواردن).
3. ڕێژەی ئۆكسجین لەجیهان (21%) ە، ئەگەر (22%) بوایە، ئەوا مرۆڤ نەیدەتوانی كۆنترۆڵی ئاگر بكات.
4. ئەو ناوكانەی لەپێكهاتەی جەستەی مرۆڤ هەیە، هەمان ئەو ناوكانەن كە بوونەوەریان پێكهێناوەو تەمەنیان نزیكەی (13) بلیۆن ساڵە.
5. (60) ساڵ پێشی ئێستا ووڵاتانی ئەوروپا تاقیگەیەكیان دروست كرد بەناوی (سێرن) بۆ توێژینەوەی ناوكی.
6. ماسی بۆ ئافرەتی دووگیان زۆر بەسوودە، بەڵام ئەگەر ماسییەكە نەكوڵاو بوو، ئەوا مەترسی تووش بوون بەنەخۆشیان لێدەكرێت.
7. سوودێكی تری خەو دەركردنە دەرەوەی مادە ژەهراوییەكانی جەستەیە.
8. سەوزەو میوەكان لەپارشێو لەیاد مەكەن، چونكە زۆرینەی پێكهاتەكەیان لەئاوە.
9. خواردنی دارچین، دەبێتە مایەی راگرتنی ڕێژەی شەكر لەنێو خوێندا.
10. فستق عەبید ڕێگری دەكات لەتووش بوونی مرۆڤ بەنەخۆشییەكانی شێرپەنجەی گەدە.

 

 

ئـ . كـ