لەبری نان فستقت خواردووە ؟؟

27/06/2016 - 11:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

پسپۆرانی بواری خۆراك هانی مرۆڤ دەدەن كە بەردەوام بێت لەسەر خواردنی ئەو جۆرە خواردنانەی كە دەبنە مایەی بەخشینی تەندروستی بەجەستەی مرۆڤ.
پزیشكانی پسپۆری بواری تەندروستی مرۆڤ ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەن، هەر كاتێك برسیت بوو پەنا ببە بۆ ئەو جۆرە خواردنانە، چونكە جەستەت بەسەلامەتی دەهێڵێتەوە، ئەمە جگە لەتەندروستی.
ئەو خواردنانە بریتین لە (توو، گژوگیای دەریا، فستق، پاقلە، هێلكە) كە تەندروستی و لەشجوانی بە مرۆڤ دەبەخشن بەشێوەیەك، ئەگەر بەدەست گرفتی سكئێشان دوای زۆر خواردن ناڵاندت، ئەوا پەناببە بەر پاقلەو گژوگیای ناو دەریا، هێلكەش سەرچاوەی سەرەكی پرۆتینەو فستقیش ڕێژەیەكی زۆر لەتوخمە سەرەكییەكانی تێدایە، ئەوانەی سەرچاوەی ڤیتامینن، تووش بەیەكێك لەسەرچاوە سەرەكییەكانی ڤیتامین سی ئەژمار دەكرێت.

 

ئـ . كـ