ئەوانەی كولێرە بـە ڕۆن دەخۆن

30/06/2016 - 11:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

نان یان سەموون بە ئاردێكی تەواو كە لە گەنمی تەواوەوە وەرگیرابێت هەمان ئەو چێژەی هەیە كە لە ئاردێكی سپی كە لە گەنمێكی سپیكراوەوە وەرگیرابێت، بەڵام كە مەسەلەكە دەگاتە سوودە تەندروستییەكان، ئەوسا نان یان سەموون و مەعكەرۆنەش كە بە ئاردی گەنمی تەواو دروستكرابێت رێژەیەكی زۆری لە ریشاڵی روەكی تێدایە كە مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی وەكو نەخۆشی دڵ و كۆلیستیرۆلی بەرز و نەخۆشی شەكرە و قەبزی دەپارێزێت، هەروەها پاش خواردنی ئەم جۆرە نانە مرۆڤ زووتر هەست بە تێربوون دەكات، دەرەنجام كەمتر نان دەخوات، كەچی نان یان سەموون بە ئاردی سپی، هەستی تێربوون پاش خواردنی دوادەخات و دەرەنجام مرۆڤ بڕێكی زیاتر دەخوات، ئینجا زووتر هەرس دەبێت و دەگۆڕێت بۆ شەكری گلوكۆز، بۆیە ئەگەری زیادبوونی كێش و قەڵەوی دیتە پێشەوە.

كولێرە بە روون كە بە ئاردی سپی دروستكرابێت، وزەی زیاتر لەخۆدەگرێت، واتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش زیاتر دەكات.
رۆژانە بەلای كەم سێ جار پێویستیمان بە خواردنی نان یان سەموونەوە هەیە، هەندێك لە كۆمپانیاكانی خۆراك توانیویانە گەنمی تەواو یان دانەوێڵەی تەواو بكەنە ئاردی سپی، چونكە گەلێك كەس بەتایبەتی منداڵان ئارەزووی چێژو خواردنی نان یان سەموونی سپی دەكەن پتر لە نان یان سەموون بە ئاردی بۆر (ئاردی ئەسمەر)، كە رێژەی گەنم یان دانەوێڵەی تەواو لە نان یان سەموون یان مەعكەرۆنەدا گەیشتە (51%) ی كێشەكەی، ئەو كاتە بەم نانە دەوترێت نان لە ئاردێكی تەواو تەندروستییانەیە.

 

ئـ . كـ