پاقلە بۆ ئەم كەسانە خراپە !!

30/06/2016 - 11:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

پاقلە پێكهاتووە لە ئاو، پرۆتین، چەوری، كاربۆهیدرات، ریشاڵ، كالسیۆم، ئاسن، سولفەر، ڤیتامین B.
1. پاقلە لە هەموو بەرووبوومێكی رووەكی زیاتر پرۆتینی تێدایە، پرۆتینیش زۆر گرنگە لە بینای لەش و گەشەكردندا.
2. خواردنی پاقلە سوودی هەیە بۆ خاوكردنەوەی ماسولكە گرژبووەكان كە دەبنە هۆی ئازار، هەروەها بۆ پشت ئێشە سوودی لێ وەردەگیرێت.
3. پاقلە كاریگەری لەسەر دەزگای میزەڕۆدا هەیە بە شێوەی هاندانی گورچیلەكان بۆ زیاتر پاڵاوتنی میز.
4. خواردنی پاقلە یەكێكە لەو رێگەیانەی كە بۆ سافكردنەوەی پێست لە پەڵە یان لەكە سوودی هەیە.
5. ئەو بڕەی ڤیتامین B كە لە پاقلەدایە، گرنگە بۆ پاراستنی دەزگای دەمارو گرنگە لە كرداری بەدەستهێنانی وزە لە لەشدا.
هەندێك كەس لەپاش خواردنی پاقلە تووشی جۆرێك هەستەوەری دەبن، ئەوانەی كە جۆرە ئەنزیمێكیان لەلەشدا كەمە خواردنی پاقلە تووشی گرفتی تەندروستییان دەكات بە شێوەی كەمخوێنی بە تایبەتی لە منداڵاندا دەبینرێت، بەڵام مەرج نییە هەموو كەسێك لەپاش خواردنی پاقلەدا دووچاری ئەم گرفتە بێت.

 

ئـ . كـ