خۆراكە رەنگاوڕەنگەكان

01/07/2016 - 19:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

خۆراكە رەنگاوڕەنگەكان بخەرە ناو قاپی خواردنی رۆژانەت، بە سادەیی خۆراكە رەنگاو ڕەنگەكان سەوزەو میوەكان دەگرنەوە كە ماددەی خۆراكی رووەكی زۆر گرنگ لەخۆدەگرن، ئەم ماددانە سروشتین و رەنگی جۆراوجۆر بە بەروبوومە رووەكییەكان دەبەخشن.
هەر ماددەیەكی خۆراكی رووەكی رەنگێكی تایبەت بەخۆی هەیە، گەلێك سەرچاوەی پزیشكی ئەم ماددانە بە ڤیتامینەكانی دواڕۆژ ناوزەد دەكەن، بۆیە ئەوە گرنگە كە چەندین جۆری سەوزەو میوە رۆژانە بخەیتە ناو خۆراكتەوە.
هەوڵ بدە بەلای كەم دوو جۆر سەوزە یان میوە لەگەڵ هەر ژەمێكی سەرەكی خۆراكدا بخۆیت، میوە لە نێوان ژەمە سەرەكییەكاندا بخۆ، گرنگی زۆر بە سەلاتەی رەنگاو ڕەنگ بدە، شیرەی میوەی سروشتی لەجیاتی شیرەی میوەی دەستكرد بخۆ، دەتوانیت بە هەر شێوەیەك بێت میوە بخۆیت بە تازەیی یان فریزكراو یان قوتووكراو یان وشككراو، بەهای خۆراكی ئەو سەوزەیە كە رەنگێكی كەسكی تاریكی هەیە زیاترە لەوانەی كە رەنگیان نارنجی یان پەمەییە.

 

ئـ . كـ