باشترین ژەمە خواردن بناسە

08/07/2016 - 08:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

توێژینەوەیەكی نوێ دەڵێت، خواردنی هێلكەی دەڵەمە یان سوورەوەكراو لەگەڵ سەوزەو تەماتە وەكو ژەمی بەیانیان باشترین و بەسوودترین خۆراكە بۆ جەستەی مرۆڤ.

ئەم توێژینەوە كە لە لایەن گۆڤاری (تایمز) ی ئەمریكییەوە بڵاوكراوەتەوە، دەڵێت خواردنی هێلكەی دەڵەمە یان سوورەوەكراو لەگەڵ سەوزە لە ژەمی بەیانیدا هەموو ئەو پرۆتین و ڤیتامینانە بۆ جەستەی مرۆڤ دابین دەكات كە لە پاش خەوتن لە شەودا ڕێژەكانیان لە جەستەدا دابەزیون.
(ئۆرز گارسیا) كە بەرپرسی سیستەمی خۆراكی ژمارەك لە كەسە ناودارەكانی هۆلیودە دەڵێت، خۆراكی بەیانیان زۆر گرنگەو كاریگەرییەكی زۆریشی لەسەر جەستەی مرۆڤ هەیە و نەخواردنی ئەو ژەمە كاردانەوەی خراپی بەسەر تەندروستی ئەو مرۆڤانەدا دەبێت كە تاكو ژەمی نیوەڕۆ هیچ ناخۆن.
(گارسیا) باسیشی لەوەكردووە، باشترین ژەمی بەیانی ئەوەیە كە لە دوو هێلكەی دەڵەمە یان سوورەوەكراو لەگەڵ هەندێك سپێناخ و تەماتە و دوو، سێ دەنك شلێك پێكهاتبێت.
ئەم شارەزایە راشیگەیاندووە، ئەم جۆرە ژەمە نانی بەیانییە بڕێكی چاك پرۆتینی تێدایە كەوا لە مرۆڤ دەكات بە درێژای بەیانییەكە هەست تێری بكات، ئەمەش هەستێكی باشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت تەندروستی خۆیان بە باشی ڕابگرن.