به‌م رێگا ئاسانه‌ ددانه‌كانت سپی بكه‌ره‌وه‌

08/07/2016 - 17:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

خه‌ڵكی به‌ ده‌ست زه‌ردبونی ددانه‌كانیان و پیس بوونی هه‌میشه‌یی ده‌ناڵێنن ، ئه‌گه‌رچی كه‌سانێك هه‌موو رۆژێك ددانه‌كانیان ده‌شۆن ب، به‌ڵام سپی نابێت و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ پێكهاته‌و به‌رگری ددانه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ .
 
بۆ سپی بونه‌وه‌ی ددانه‌كان رێگایه‌كی سروشتی هه‌یه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ مادده‌یه‌كی كیمیایی به‌كاربهێندرێت .
 
سركه‌ی سێو بۆ سپی بونه‌وه‌ی ددانه‌كان و رێگه‌گرتن له‌ گه‌شه‌كردنی به‌كتریاكان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ددانه‌كان هه‌یه‌ .
 
بۆ به‌كارهێنانیی ئه‌بێت نیو کەوچک سرکەی سێو لەگەڵ پەرداخێک ئاو تێکەڵبكه‌ین و له‌سه‌ر ددانه‌كان دایبنێن و دواتر به‌ فڵچه‌ی ددان شۆردن بیشۆین .
 
ئه‌گه‌ر بێت و ته‌نها سركه‌ به‌كار بهێندرێت ئه‌وا زیانی لێ ده‌كه‌ویته‌وه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ئاو به‌كار بهێندرێت و رۆژانه‌ی ته‌نها یه‌كجار به‌كاربهێندریت .
 
م. كانی