ئەم كەسانە پیاز بخۆن

09/07/2016 - 08:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

پزیشكەكان رایانگەیاندووە، پیاز هەرچەندە هەندێ كەس بەهۆی تیژی یان بۆنەكەی ناتوانن بیخۆن، كەچی باشترین سوودی تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە.

پیاز لە لوتكەی خواردنەكاندایە لە ڕووی بوونی پێكهاتەی خۆراكی گرنگ تێیدا، بۆیە خواردنی بە شێوەیەكی بەردەوام لەلایەن مرۆڤەوە باشترین سوودی تەندروستی بە جەستە دەبەخشێت.
هەروەها پزیشكان دەڵێن، پێویستە خەڵك بە شێوەیەكی فراوان گرنگی بە خواردنی بدەن، وە هەندێك كەس بە شێوەی وردكراو دەخەنە ناو خواردنەوەی، بەمەش سوودی كەمتر دەبێتەوە، بۆیە پێویستە بە شێوە پارچەی گەورە یان ساخ بكرێتە ناو خواردنەوەی تاكو مرۆڤ بتوانێت سوودی لێ وەربگرێت.
پیاز لە سەرچاوەیەكی گرنگ پێكهاتووە كە كاردەكات بۆ زیادكردنی توانای جەستەیی مرۆڤ بۆ بەرگری كردن لە دژی نەخۆشیەكان، وە هەروەها دەتوانێت ئاستی شەكر لەناو خوێن هاوسەنگ بكات و بەرگریش لە ئەنفلوەنزا دەكات و سوودیشی بۆ پێستی دەم و چاوی مرۆڤ هەیە.
پیاز دەوڵەمەندە بە گۆگرد كە دەبێتە هۆی بۆنێكی توندو بۆ تەندروستی لەش بەسودە.
1. سودەكانی پیاز بۆ دڵ و دەمارەكان:
گۆگردی ناو پیاز رێگە لە مەیینی خوێن دەگرێت و ئاستی كۆلیسترۆلی خوێن دادەبەزێنێت و خرۆكە سوورەكانی خوێن زیاد دەكات و بە گشتی رێگە لە نەخۆشی دڵ دەگرێت.
2. پیاز بۆ بەهێز بوونی ئێسك بەسودە:
پیاز یارمەتی پتەو بوونی ئێسك دەدات، بەتایبەتی لەو ژنانەی كە بە تەمەنی بێ هیوایی گەیشتوون و لەم تەمەنەدا ئێسك لاوازتر دەبێت.
3. تەڕە پیازێش هەمان سودەكانی پیازی هەیە كە بریتین لە:
ـ دابەزاندنی شەكری خوێن.
ـ دابەزاندنی كۆلیسترۆلی خوێن.
ـ دابەزاندنی پەستانی خوێن.
ـ رێگە گرتن لە گەشە كردنی شێرپەنجەی قۆڵۆن و شێرپەنجەكانی تر.

 

ئـ . كـ