ئەوانەی جیوبیان هەیە

08/08/2016 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی كە لە فەرەنسا ئەنجام دراوە، دەریخستووە پیاز سوودی زۆری بۆ ئەو كەسانە هەیە كە تووشی هەوكردنی جیوب بوون.
ئەنجامی توێژینەوەكە لە گۆڤاری (فام ئۆكتیول) ی فەرەنسی بڵاوكراوەتەوەو ئاماژە بەوە دەكات، ئەو كەسانەی بە بەردەوامی تووشی هەوكردنی جیوب دەبن پێویستە پارچەیەك پیاز بخەنە سەر قوماشێكی تەڕكراو بە ئاوی گەرم و لەسەر شوێنی هەوكردنەكە دایبنێن ئەمەش دەبێتە هۆی ڕزگاربوونیان لەو حاڵەتە.
توێژینەوەكە ئاماژەی بەوەش داوە كە پیاز بەهۆی دەوڵەمەندی بە ئۆمێگا 3 و خوێ كانزاییەكان بە ئازار شكێنێكی باش دادەنرێت.
ئەمەو پێشتر چەندین سوودی تری زانستی و پزیشكی پیاز لەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەرخراوەو دەركەوتووە بۆ چەندین نەخۆشی سوودی هەیە.

 

ئـ . كـ