كێشت چەند بێت ئاساییە ؟؟

08/08/2016 - 09:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

پسپۆڕێكی بواری خواردن، ئاماژە بەوە دەكات، كێشی‌ سروشتی‌ مرۆڤ ئەگەر بۆ نمو‌ونە باڵات (170) سەنتیمەتر بێت بەرامبەر بە (65) كیلۆگرام، ئەوا سروشتیە، بەڵام ئەگەر (55) كیلۆگرام یان كەمتر بێت سروشتی‌ نییەو ئەوە لاوازییەو كەمی‌ لە كێشدا هەیە.

(د. عەلا فەخری) پسپۆری بواری خۆراك لەزانكۆی (عەین شەمس) لە ووڵاتی میسر رایگەیاندووە، هەر لەبەر كێشەی‌ لاوازی‌ مرۆڤ، هەندێك وەرزشی‌ ئاسان لەگەڵ رەچاوكردنی‌ شێوازی‌ خواردنی‌ تەندروست رزگارت دەكات لە لاوازی‌.
هۆكانی‌ كەمی‌ كێش (لاوازی) زۆرن، لەوانەیە: ناهاوسەنگی‌ لە هۆرمۆندا بێت یان بەهۆی‌ بۆماوەییەوە بێت، یان رێژەی‌ سوتاندنی‌ خواردن لە جەستەدا بە رێژەیەكی‌ زۆربێت، یاخود بوونی‌ كرم لە گەدەدا بێت.
لاوازی‌ زیانی‌ هەیە بۆ جەستەی‌ مرۆڤ، چونكە لەوانەیە (ئەنیمیا) ی‌ لەگەڵدا بێت و ببێتە هۆی‌ كەمبو‌ونەوەی‌ ئەو ڤیتامینانەی‌ كە جەستە پێویستی‌ پێیەتی‌، هەروەها دەبێتە هۆی‌ نزمبوونەوەی‌ فشاری‌ خوێن و هەستكردن بە هیلاكی‌ و ماندوێتی‌ زۆر بەكەمترین جووڵە.
رێنمایی‌ بۆ چارەسەركردنی‌ لاوازی‌ :
1. وەرزشكردن بەهۆی‌ بەكارهێنانی‌ (دۆمبڵس) ە وەرزشییەكانەوە، بەڵام كێشە كەمەكانی، بێگومان پاش وەرزشكردن هەست بە ماندوێتی‌ و برسێتی‌ دەكەیت، ئەمەش ئارەزوو بۆ خواردن زیاد دەكات، مەرجیش نییە كاتەكانی‌ وەرزشكردن دیاریكراو بن.
2. ئەو خواردنانەی‌ كە پێویستە لە دوای‌ وەرزشكردن بخورێت پرۆتین و كاربۆهیدراتە بە تایبەتی‌، هەروەها خواردنەوەی‌ گوشراوی‌ میوەكان بە تایبەتی‌ لە كاتی‌ وەرزشكردندا، دەبێت رەچاوی‌ ئەوەش بكرێت كە لە رۆژێكدا پێنج ژەم خواردن بخورێت.
3. پرۆتین وەك (گۆشت، مریشك، فاسۆلیا، نۆك، نیسك‌ و ...) ئەم جۆری‌ خواردنانە زۆر پێویستە، بە مەرجێك زیادەڕەوی‌ تێدا نەكرێت، چونكە زیان بە گورچیلە دەگەیەنن.
4. برنج و ماكەرۆنی‌ كاربۆهێدراتی‌ تێدایە كە پێویستە بۆ جەستەی‌ لاواز، ئەو خواردنانەی‌ كە كالۆرینی بە رێژەیەكی‌ زۆر تێدایە وەك شیر یان شیكۆلاتە، هەنجیر، هەنگوین، مرەبا زۆر پێویستە بخورێن.
5. دووركەوتنەوە لە دوودڵی‌ و بیركردنەوەی‌ زۆر، چونكە دەبێتە هۆی‌ زۆر سو‌وتاندنی‌ خواردن لە جەستەداو لاوازی‌ زیاد دەكات.
6. خەوتن بە رێژەیەكی‌ تەواو كەمتر نەبێت لە (8) كاتژمێر‌و پێویستیشە كاتەكانی‌ خەوتن دیاریكراوبن.

 

ئـ . كـ