بەمانە بزانە تووشی لەوزەتێن بووی

09/08/2016 - 07:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

نەخۆشییەكانی لەوزەتێن، یەكێكن لەو نەخۆشیانەی كە لەزۆرتر لەوەرزی زستان تووشی مۆۆڤ دەبن، زیاتریش هۆكارەكەی سەرمابوونە. 

گرنگترین نیشانەكانی هەوكردنی لەوزەتێن ئەمانەی لای خوارەوەن :
1. سووربوونەوەو برینداری قوڕگ.
2. سووربوونەوەو هەڵئاوسانی ئاڵووەكان (لەوزەتێن).
3. بوونی خاڵی سپی لەسەر ئاڵووەكان (لەوزەتێن) بەهۆی هەوكردنی زۆرەوە.
4. بوونی ئازار لەكاتی قوتداندا.
5. لەرزو تاو كۆكە.
6. سەرئێشە، ئازاری شان و مل.
7. هەستكردن بە بێ هێزی و هیلاكی.
8. هەڵئاوسانی لیمفەگرێكانی دەورەی مل.
9. هەندێ جاریش دڵ تێكەڵهاتن و ڕشانەوەو بۆنی ناخۆشی دەم.
10. گرنگترین شت لەكاتی توشبوون بە هەوكردنی لەوزەتێن بریتیە لەوەی هەوڵبدەین تای منداڵی تووش بوو دابەزێنین بریتییە لە سەرەتا بەهۆی فێنككردنەوەو بەكارهێنانی پەرٍۆی تەڕەوە, دواتریش بەكارهێنانی دەرمان بەڕێنمایی پزیشك.

 

ئـ . كـ