ئەگەر دەتوانی بۆ چارەی شەكرە ئەمە بخۆ

09/08/2016 - 07:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

تیمێك لەتوێژەرانی سەر بە دەستەی ئەمریكی بۆ نەخۆشی شەكرە ئاشكرایان كردووە، چەند مادەیەكی كاریگەر هەن لەنێو تۆوی روەكێكدا كە بە سێوی تاڵ ناسراوە باشترین چارەسەرە بۆ نەخۆشیەكانی شەكرەو قەڵەوی، دوای توێژینەوەی زیاتریش دەركەوتووە كەرۆڵی هەیە لەچارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەدا. 

سێوی تاڵ لای خۆمان بە (فەلتیشۆك) ناسراوە رووەكێكی ئەفریقیەو تامێكی زۆر تاڵی هەیە، ئەم ڕووەكە بەشێوەیەكی خۆرسكانە لەسەر كەناراوە دەریاییەكانی باكووری ئەفریقیاو باشووری خۆرئاوای ئەوروپاو خۆرئاوای ئاسیاو حەوزی دەریای سپی ناوەراست دەڕوێت.
بەرەكەی لەشێوەی سێودایەو بچووكترەو زۆریش تاڵە، لەگرنگترین سوودەكانی ئەم سێوە تاڵە ئەمانەی خوارەوەیە.
1. ئەگەر لەگەڵ سركەدا لێ بندرێت، بەسوودە بۆ چارەسەری ددان ئێشە.
2. گەڵاو لقەكەی لەگەڵ زەیتدا لێ دەندرێت و بەدڵۆپە بەكاردێ بۆ ئازاری گوێ.
3. بەرەكەی بۆ چارەسەری رۆماتیزم بەسوودە.
4. دەكرێ بكرێتە ئاوەوەو وەك خواردنەوە بەكاربێت بۆ چارەسەری قەبزی درێژخایەن و چاڵاككردنی جوڵەی گەدەو ریخۆڵەكان و هاوكارە لەئاسانكردنی هەرس و كەمكردنەوەی ئازاری ناو سك.
5. زەیتی دەرهێندراو لەتۆوەكەی بەكاردێت بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی پێست.
6. بەڵغەم ناهێڵێت.
7. میز كردن زیاتر دەكات.
8. چارەسەری گرفتەكانی جگەر دەكات.
9. خوێن بەربوونی زۆری برین ناهێڵێت.
10. ئازاری جومگەكان و پشت ئێشە ناهێڵێت.

 

ئـ . كـ