پێنج سوودی پیاز، كە تاكو ئێستا نەتزانیوە

09/08/2016 - 08:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

بەپێی توێژینەوەكان دەكرێ سوود لەپیاز وەربگیرێت لەگشت بوارەكانی چارەسەركردنی نەخۆشیدا هاوكات بەسوودە بۆ چارەسەری وەرەمەكان، هاندەرێكی ئەركی هۆرمۆنەكان و كۆئەندامی بەرگری لەشە.
لەتوێژینەوە پزیشكییەكان دەركەوتووە كە پیاز ژمارەیەك سوودی گرنگی هەیە كە بریتین لەمانەی خوارەوە.
1. رزگارت دەبێت لەئازاری گوێ، ئەمەش بەو پێیەی دژە ئۆكسانە هاوكارە لەكەمكردنەوەی ئازاری گوێیەكان كەلەرێگەی دروستبوونی مۆمەوە لەگوێدا دروست بووە، بۆ ئەوەش تەنیا پارچەیەك پیاز بكەرە نێو گوێتەوە.
2. تا ناهێڵێت ، چەند پارچەیەك پیاز لەگەڵ سیردا تێكەڵ بكەو بیدە لەقاچت و گۆرەوی لەپێ بكەو خۆت گەرم داپۆشە بەو جۆرە تایەكەت دادەبەزێت.
3. هەوكردنی چاو ، ئەگەر گرفتی هەوكردنی چاوت هەیە دەتوانیت چەند پارچە پیازێك لەبەرچاوتدا لەت بكەیت و بەو جۆرە فرمێسكەكانت دەردەچێت و هەوكردن و نیگەرانی چاوت ناهێڵێت.
4. چارەسەری كۆكەیە ، تێكەڵ كردنی هەنگوین و ئاوی پیاز كۆكە ناهێڵێت و بەكتریا لەناودەبات.
5. چارەسەری سوتاوی ، پارچەیەك پیاز بخە نێو پارچەیەك قوماشەوەو بیدە لەشوێن بریندارییەكە ئەمەش چارەسەری سوتاوی دەكات و پەڵەی پێوە ناهێڵێت.

 

ئـ . كـ