رۆژانە ئەم سەوزانە بخۆ، سوودەكانی بزانە

09/08/2016 - 08:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

سەوزەكان بەشێوەیەكی گشتی كۆمەڵێك سوودی تایبەتیان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، پزیشكان ئامۆژگاری مرۆڤ دەكەن كە هەرچەند پێی دەكرێت لەخواردنی ئەو جۆرە رووەكانە دانەبڕێت.

كە ئەم رووەكانە ئەمانەی خوارەوەن:
1. بیبەری سوور : لەگەڵ ئەوەی كالۆری كەم بە جەستە دەبەخشێت، بەڵام ڤیتامین سی زۆری تێدایە كە هۆكارە بۆ پاراستنی دڵ لە نەخۆشییەكان.
2. پیاز : ئەم جۆرە سەوزەیە دەوڵەمەندە بە پێكهاتە دژە ئۆكسێنەرەكان و بەهایەكی خۆراكی زۆری هەیە، بەڵام ئەو كاتەی لە پلەی گەرمای بەرزدا ئامادە بكرێت بەها خۆراكیەكەكەی لە دەست دەدات، هەوڵبدە ڕۆژانە پارچەیەك پیاز بە فرێشی بخۆیت.
3. برۆكلی : یەكێكە لەو سەوزانەی كە مرۆڤ لە تووشبوون بە شێرپەنجەی میزەڵدان دەپارێزێت.
4. گەنمەشامی : هاوشێوەی پیاز ئەمیش پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەرو لۆتینی تێدایە كە چاوەكان دەپارێزێت لە كوێربوون.
5. كەلەرم : ڕۆژانە ئەم سەوزەیە بخۆ بۆ ئەوەی لە تووشبوون بەنەخۆشییەكانی دڵ پارێزراو بیت.
6. بەزالیا : ڕۆژانە خواردنی ئەم سەوزەیە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە كەمدەكاتەوە.
7. سپێناغ : یەكێكە لە سەوزە دەوڵەمەندەكان بە كارۆتین و كانزای ئاسن، ڕۆژانە یان هەفتانە ئەم سەوزەیە بخەرە لیستی ژەمە خۆراكەكانتەوە بۆ ئەوەی سوود لە پێكهاتەكانی وەربگریت.