بە 10 خولەك ددانەكانت سپی بكەرەوە

09/08/2016 - 09:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

كەس نیە ئارەزوو نەكات ددانەكانی سپی و سەرنجڕاكێش بێت ، زۆر بە ئاسانی دەتوانیت ئەم پێكهاتەیە بەكاربهێنیت بۆ سپیكردنەوەی ددانەكانت زو ددانت لە كلۆربوون پارێزراو بكەیت .
سیواك وەك پێكهاتەیەكی سروشتی دەكرێت بۆ خاوێنكردنەوەی ددان و ڕێگیریكردن لە كلۆربونی ددانەكان بەكاربهێنرێت و ئاوی لیمۆش زۆر بەسوودە بۆ سپیكردنەوەی ددان بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت زیادە ڕەوی بكرێت لەبەكارهێنانیدا .
كەرەستەكان :
1-سیواك
2-كەوچكێك ئاوی لیمۆ
دەتوانیت ئەم ڕێگایە بۆ سپیكردنەوەی ددانەكانت بەكاربهێنیت ، سیواكەكە بە ئاوی لیمۆ تەڕبكە و ماوەی 10 خولەك سیواكەكە بهێنە بە ددانتدا و پاشان ئاو بە ددانتدا بكە و ئەنجامەكەی ببینە .
سەرچاوە:mbc
وەرگێڕانی:چراخان ئاسۆ