لەبەر شەش هۆكار ئەناناس بخۆن

10/08/2016 - 08:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

ئەناناس یەكێكە لەو میوە خۆشانەی كە لە وەرزەكاندا بەشێوەیەكی گشتی بەرچاو دەكەوێت، لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان زۆر سوودی ئەو میوە بەتامەیان باس كردووە، وەكو دەرمانێكە بۆ ئەو كەسانەی كە كێشیان زۆرە.

ئەمانەی خوارەوە چەند گرنگییەكی میوەی ئەناناسە ...

1. یارمەتی كەم بونەوەی ترشەڵۆكی گەدە دەدات و یارمەتی هەرسكردن دەدات.
2. هەروەها بەهۆی زۆری ڤیتامینەكانی بۆ پێست زۆر گرنگە، یارمەتی زوو چاكردنەوەی برینەكان دەدات.
3. یارمەتی باشتركردنی پیتاندنی هێلكە دەدات لە خانماندا.
4. زۆر خواردنی ئەناناس مادەیەك دەردەكات كە ڕێگری دەكات لە تووشبوون بە نۆرەی دڵ (جەڵتە)، هەروەها كەمكردنەوەی چەوری.
5. زاناكان دەڵێن: خواردنی ئەناناس یارمەتی كەمبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە دەدات، كۆلیسترۆڵ كەم دەكاتەوەو بەرزی فشاری خوێن ناهێڵێت.
6. ئەناناس كار دەكات وەك یەكێك لە خۆراكە یارمەتی دەرەكان بۆ زیاتر چاڵاك كردنی ئەو دەرمانانەی كە چارەسەری نەخۆشی دڵ و هەوكردنی جومگەكان و كێشەكانی بۆری هەناسە دەكات.

 

ئـ . كـ