سێ‌ كەس باینجان بە كاڵی بخۆن

10/08/2016 - 08:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

خواردنی‌ باینجان بەكاڵی‌ بۆ ئەو كەسانەی‌ كە نەخۆشی‌ تەنگە نەفەسییان هەیە زیانبەخشە، بەڵام ماددە خۆراكیە لەهەمان كاتدا سودێكی‌ گەورەی‌ هەیە كە ئەوانیش نەرم كردنەوەی‌ سینەیەو دەرمانێكی‌ گونجاویشە بۆ ئەو كەسانەی‌ بەزەحمەت میزیان بۆ دەكرێت.
لێكۆڵینەوە پزیشكیەكان دەریانخستووە، باینجان سودی‌ بۆ زۆر نەخۆشی‌ دیكە هەیە لەوانەش قەبزی‌ و نەخۆشیەكانی‌ دڵ و دەمارەكانی‌ خوێن، ئەو ڕیشاڵانەی‌ لەم ماددە خۆراكیەدا بوونی‌ هەیە ڕێگری‌ دەكەن لەشێرپەنجەی‌ گەدە.
هەروەها باینجان بڕێكی‌ زۆری‌ ڤیتامین و ماددەی‌ جۆراوجۆری‌ كانزایی‌ لەخۆدەگرێت بۆیە پێویستە ناوبەناو باینجان لەبەرنامەكانی‌ خواردنماندا بێت، تاوەكو سودەكانی‌ ئەم ماددە خۆراكیە گرنگەمان لەدەست نەچێت.

 

ئـ . كـ