بەرنامەی‌ خۆراك بۆ خانمانی دووگیان

10/08/2016 - 08:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

گەورەترین فشاری دەروونی كە بەدرێژایی‌ ژیانی‌ خانمان ڕوودەدات، لەقۆناغی‌ دووگیانیدایە كە پێویستە ڕەچاوی‌ تەندروستی‌ خۆیان‌ بكەن.
دامەزراوەی‌ پاراستنی‌ ئافرەتانی‌ دووگیان لەئیتاڵیا لەئامۆژگارییەكیدا بۆ خانمانی دووگیان رایگەیاند، خانمان لەقۆناغی‌ ناسكی‌ دووگیانیدا پێویستی بەكۆمەڵێك وزەو خۆراكی‌ باش هەیە، چونكە خواردنی‌ خراپ بۆ ئەم ئافرەتانە دەبێتە مایەی‌ دروستبوونی‌ تێكچوون‌ و نارەحەتی‌ وەكو كەمخوێنی‌، لەدایكبوونی‌ منداڵی‌ ناتەواو یان منداڵی‌ كێش كەم، هەربۆیە بەپێی‌ ئامۆژگارییەكانی‌ ئەو دامەزراوەیە، خانمانی دووگیان دەبێ رەچاوی‌ ئەم ئامۆژگاریانە بكەن:

1. رۆژانە ئەو خۆراكانە بخوات كە دەبنە مایەی‌ زۆربوونی‌ وزەی‌ لەش.
2. رۆژانە لانیكەم شەش پەرداخ ئاو، گۆشتی‌ كەم چەوری‌، یەك هێلكەو دوو جۆر میوە بخوات.
3. ئاگاداری‌ پاك ‌و خاوێنی‌ سكپڕییەكەی‌ بكات.
4. وەرزشی‌ گونجاو بكەن بەپێی بەرنامەیەكی‌ تایبەت بەسكپڕی‌.
5. چاودێری‌ خۆراك بكەن، بەپێی بەرنامەی‌ خۆراك كار بكەن‌ و خواردنی‌ هەمەجۆر بخۆن.
6. چاودێری‌ كێشی‌ خۆیان بكەن لەمانگی‌ یەكەمەوە هەتا مانگی‌ كۆتایی‌ بەشێوەی‌ هەفتانە چاودێری‌ ئەندازەیی‌ كێشی‌ خۆیان بكەن، تا ئەگەر كێش زیاد یاخود كەمیكرد، بەزووترین كات چارەسەری‌ بكەن.
7. لەرۆژانی‌ سكپڕیدا نابێ‌ هیچ جۆرە دەرمانێكی‌ ئازار یان دەرمانی‌ دایك بەبێ‌ ڕێنمایی‌ پزیشك بەكاربهێنرێت.
8. پشوودانی‌ تەواو بۆ دووركەوتنەوە لەماندووێتی ‌‌و نەخۆشی‌.
9. بەهەموو شێوەیەك دەبێت لەكێشانی جگەرە دووربكەوێتەوە.