دۆزینەوەی چارەسەری بۆ سێ نەخۆش کوشندە

10/08/2016 - 13:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

زانایانی بواری تەندروستی لە بەریتانیا، چارەسەریان بۆ سێ نەخۆشیی کوشندە دۆزییەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی "Nature" دوای ئەنجامدانی نزیکەی ٣ ملیۆن تاقیکردنەوە زانایان لە بەریتانیا سەرئەنجام توانیان چارەسەری ئەو نەخۆشیانەی کە بەهۆی مشەخۆرەکانەوە دروست دەبن وەک نەخۆشی شاغاس، لەشیمانیا و نەخۆشی تێکچوونی خەو بدۆزنەوە.

لە روونکردنەوەیەکدا زانکۆی یۆرک ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر توانیویانە چارەسەری نەخۆشییەکانی شاغاس، لەشیمانیا و نەخۆشی تێکچوونی خەو کە نەخۆشی کوشندەن و بەهۆی مشەخۆرەکانەوە دروست دەبن، بدۆزنەوە.

دکتۆر ئەلماری مایبورگ، لە زانکۆی یۆرک رایگه‌یاند : "یەکەم جارە چارەسەری سێ نەخۆشی بە هەمان دەرمان دەدۆزرێتەوە".

ئەو زانایە ده‌ڵێت: "نەخۆشییەکانی شاغاس، لەشیمانیا و نەخۆشی تێکچوونی خەو نەخۆشی کوشندەن و ساڵانە نزیکەی ٢٠ ملیۆن کەس لە ئەمریکای باشوور، ئەفریقا و ئاسیا دووچاری ئەو نەخۆشیە دەبن لەم ژمارەیەش ٥٠ هەزار گیان لەدەست دەدەن".

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی