هۆكارەكانی نەخۆشی گەدە بزانە !!

11/08/2016 - 09:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

نەخۆشی گەدە یەكێكە لەنەخۆشییە باوەكان لەجیهان و بە زۆرترین حاڵەت ئەژمار دەكرێت، زۆر جۆرو ناونیشانی ئەو نەخۆشییە هەیە.
پزیشكان بەكۆمەڵێك هەنگاو حاڵەتی هەوكردنی گەدە یان ئازار یان خوێنبەربوونی گەدەیان نیشان كردووە، هەروەها كۆمەڵێك هۆكار هەن بۆ دروستبوونی نەخۆشی گەدە. ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە :
1. رێكنەخستنی ژەمەكانی خواردن بەتایبەتی لەكاتی برسێتیدا، نابێت بهێڵن گەدە بەتاڵ بێت.
2. جگەرەكێشان بەڕێژەیەكی بەرچاو هۆكارە بۆ دروستبوونی برینی گەدە.
3. زۆرخواردنی دەرمانی ئازارشكێن.
4. زۆر خواردنی چەورو سوركراوە.
5. زۆرخواردنی ماددەی ترش و توند.
بەگشتی چارەسەری پێویست بۆ كەمبوونەوەی حاڵەتی ئازاری گەدە بریتین لە :

1. خواردنی ژەمەكان لە سێ‌ ژەم بكرێتە پێنج ژەم واتە كەمخۆری دایم خۆر.
2. دووركەوتنەوە لەخواردنە سوورەوەكراوەكان و چەورییەكان.
3. كەمكردنەوە یان نەكێشانی جگەرەكێشان.

 

ئـ . كـ