لەبەر ئەمە منداڵ جوڵە جوڵ بكات باشە

11/08/2016 - 10:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

كۆمەڵێك لە توێژەران لەئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكدا ئاشكرایان كرد كە ئەو منداڵانەی جولەیان كەمە یاخود بەشێوەیەكی كەم دەجوڵێنەوە ئەگەری ئەوەیان هەیە لە داهاتوودا تووشی نەخۆشی دڵ ببن بەتایبەت لەكاتی گەورەبوونیاندا.
توێژەران لێكۆڵینەوە‌كانیان لەسەر (400) منداڵ ئەنجامداوەو ئەو منداڵانە بۆ ماوەی حەوت مانگ لەژێر چاودێری توێژەراندا بوون.
(د. ڕۆبەرت ماكسوار) پسپۆڕ لە زانكۆی‌ (نۆرت كارۆلینا) لەم بارەیەوە هۆشیاریدا سەبارەت بەو زیانەی‌ كە منداڵ تووشی‌ دەبێت لەداهاتوودا ئەگەر بەشێوەیەكی‌ سروشتی‌ چاڵاكییەكانی‌ وەك یاریكردن و وەرزشكردنی‌ ئەنجامنەدا لە تەمەنی‌ منداڵی‌ و هەرزەكاریدا.
هەروەها ماكسوار وتیشی:‌ پێویستە ڕێگە بە ‌منداڵ بدرێت بە ئارەزووی‌ خۆی‌ ئەو چاڵاكیانە ئەنجام بدات كە پێی‌ خۆشە، چونكە كەمی‌ جوڵە دەبێتە هۆی‌ قەڵەوی‌ و چاڵاك نەبوونی‌ شەكری‌ كلیكۆز لەو منداڵانەدا، پاشان كە منداڵەكە گەورە بوو دەبێتە هۆی‌ تووشبوون بە بەرزی‌ فشاری‌ خوێن و نەخۆشییەكانی‌ دڵ و شەكرە.

 

ئـ . كـ