(10) زانیاری نەزاندراو لەبارەی مێشك بزانە

11/08/2016 - 10:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

مێشكی مرۆڤ بڕیار لەوە دەدات كە ئێمە چۆن هەست بە هەموو ئەو شتانەی لە دەوروبەرماندا هەیە بكەین.
مێشك زانیاری دەدات بە بڕیارەكانمان، بە وریایی ڕێنماییمان دەكات لەناو ئەو جیهانە تەم و مژاویەی تیایدا دەژین، جگە لەو كاتانەی كە درۆمان لەگەڵ دەكات.
دەبینیت كە مێشكمان جاروبار هاوڕێیەكی زۆر باش نیەو هەندێك جار حەز لە یاری پێكردنمان دەكات، زۆرجار ئەوەی ئێمە وا دەزانین ڕاستییە لەڕاستیدا تەنها مێشكمانە لێمان تێك دەدات.
لێرەدا گرنگترین (10) زانیاری دەربارەی مێشكی مرۆڤ دەخەینەڕوو :
1. مێشكی مرۆڤ لە كاتی خەوتندا چاڵاكترە وەك لە كاتی وشیاری : لە شەودا بەشێوەیەكی سروشتی لەشی مرۆڤ زیاتر ئیسراحەت دەكات و خاودەبێتەوە، لەبەرئەوە مێشكمان هەموو ڕووداوەكانی كە لە ڕۆژدا ڕوویانداوە لێكدەداتەوە، ئەمە بۆی هەیە ڕوونكردنەوەیەك بێت بۆ هۆكاری خەوبینین، خەوتنی زیاتر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ژیری، جاری داهاتوو ئەگەر درەنگ كەوتی لە چوون بۆ قوتابخانە بەهۆی ئەوەی دوای نیوەڕۆ سەرخەوێكت شكاندبوو ئەمە بە مامۆستاكەت بڵێ.
2. مێشكی پیاو بە ڕێژەی (10%) لە مێشكی ئافرەت گەورەترە : هەرچەندە مێشكی پیاوان گەورەترە، بەڵام مێشكی ژنان خانەی دەماری تێدایە، ئەمە وا دەكات كە مێشكی ژنان چاڵاكانەتر كار بكات لە هی پیاوان.
3. جیاوازی هەیە لە نێوان ئەو كەسانەی مێشكیان ڕاستەیە (ڕاستلەر) لەگەڵ ئەوانەی مێشكیان چەپەیە (چەپلەر) : ئەو مرۆڤانەی مێشكیان چەپەیە (واتە لای چەپی مێشكیان زیاتر بەكاردەهێنن) توانای شیكردنەوەو ڕوونكردنەوەی شتیان هەیە، لە كاتێكدا ئەوانەی مێشكیان ڕاستەیە (واتە لای ڕاستی مێشكیان زیاتر بەكاردەهێنن) بیناترن و زیاتر تێبینی ڕووداوەكانی دەوروبەریان دەكەن، زۆربەی پیاوان مێشكیان چەپەیە، ژنانیش زیاتر مێشكیان ڕاستەیە، هەرچەندە ڕەگەز مەرجی سەرەكی نیە بۆ ئەوەی بڕیار لەوە بدات كام لایەی مێشك زیاتر بەكاردێت.
4. مێشكی مرۆڤ (100,000) میل (كۆی درێژی زیاتر لە 160,000 كیلۆمەتر) بۆریچكەی خوێنی تێدایە، مێشكی مرۆڤ پێكدێت لە سەد ملیار دەمارەخانەو (100.000) میل بۆریچكەی خوێن، ئەمانە هەموویان لەناو سەرماندا تێكڕژاون و لەناو سەرماندا تێكترینجراون.
5. مێشك ناتوانێت هەست بە ئازار بكات : مێشكی مرۆڤ هیچ هەستەوەرێكی ئازاری تێدانیە، لەبەرئەوە دەكرێ نەشتەرگەری بۆ مێشك ئەنجام بدرێت بێئەوەی پێویست بەوەبكات مرۆڤەكە بێهۆش بكرێت، هەرچەندە سەختە باوەڕ بەمە بكەیت، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە خوازراوترە، چونكە بەم شێوەیە پزیشكەكان دەتوانن ئاسانتر ئەو بەشانەی زیانیان بەركەوتووە ببینن.
6. مێشكمان زۆرترین بڕی وزە بەكاردەبات، لە هەموو ئەندامەكانی تری جەستە زیاتر، هەرچەندە مێشك لە (2%) ی كێشی گشتی مێشك پێكدەهێنێت، بەڵام مێشك لە (20%) ی وزەی لەش بەكاردەبات، ئەم وزەیە بۆ كاراكردنی دەمارەكانە.
7. مێشك چەورترین ئەندامی جەستەی مرۆڤە، مێشك لە (60%) ی چەورییە، لەبەرئەوە ئەگەر پێیان وتی كەللـە زل هیچ دڵگیر مەبەو وەك ستایشكردنت وەری بگرە.
8. مێشك لە هەموو ئەندامەكانی تری جەستە كاتی زۆرتری دەوێت بۆ گەشەكردن، بەڵام ئەوەش بزانە كە مێشك بەگۆڕانكاری زیاتردا تێدەپەڕێت وەك لە ئەندامەكانی تری جەستە.
9. لە هەر چركەیەكدا زیاتر لە (100,000) كارلێكی كیمیایی لەناو مێشكی مرۆڤدا ڕوودەدات، لەبەرئەوەی مێشك كۆنترۆڵی هەموو جەستە دەكات، ئەركی قورسەو كاری زۆر ئەنجام دەدات، زۆربەی كات زۆر لەوە زیاتر ئەنجام دەدات كە ئێمە دەیزانین یان لێی تێدەگەین.
10. ڕۆژانە (70,000) بیرۆكە بە مێشكتدا دێت، زۆر لەم بیرۆكانە لەیاد دەكرێن، لەبەرئەوە جاری داهاتوو ئەگەر بیرۆكەیەكی خراپ بە مێشكتدا هات خەم مەخۆ، چونكە هێشتا (69,999) هەلت لەبەردەمدا ماوە بۆئەوەی پۆزەتیڤانە بیربكەیتەوە.

 

ئـ . كـ