چوار ڕێگە بۆ ئەوانەی سەرئێشەیان هەیە

12/08/2016 - 09:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

سەرئێشە بەوە ناسراوە كێشەیەكی‌ تەندروستی‌ بڵاوەو زۆرجار لە رۆژدا روودەدات، كە هەندێكجار بە هۆكارێكی دیاریكراوی وەك ماندوبوون و كەمخەویەوە دەبێت.‌

بۆ چارەسەركردنی ئەو جۆرە سەرئێشەیە چوار رێگە هەیە:
قاوە : بەیەكێك لەو چارەسەرانە ناسراوە،‌ كە بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی‌ ئازاری‌ سەرئێشە، هەروەها قاوە دەبێتە هۆی‌ كەمكردنەوەی‌ ئامرازی‌ دەمارگیری‌ و چارەسەركردنی‌ كێشەكانی‌ بۆری‌ میز.
چا : زۆرێك لەخەڵكی‌ حەز بەخواردنەوەی‌ چادەكەن، كە ‌سودێكی‌ باشی‌ هەیە بۆ تەندروستی،‌ بەتایبەتی‌ چای‌ سەوزو چای‌ قرفەو بابونج، كە هیچ زیانێكیان نیە بۆ جەستەو چارەسەری‌ سەرئێشەش دەكات.
شیكۆلاتە : شیكۆلاتەش بەهەمان شێوە،‌ دەبێتە هۆی‌ كەمكردنەوەی‌ سەرئێشەو‌ زۆرێك لە خەڵكی‌ دەیخۆن بەتایبەتی‌ ئافرەتان، شیكۆلاتەی‌ تۆخ دەبێتە هۆی‌ كەمكردنەوەی‌ سەرئێشە.
گوێز : گوێز یەكێكە لەو خۆراكانەی‌ كە سودێكی‌ باشی‌ هەیە بۆ تەندروستی‌ و دەبێتە هۆی‌ كەمكردنەوەی‌ سەرئێشە،‌ لەبەر ئەوەی‌ چەوری‌ پارێزی‌ تێدایەو‌ كاردەكاتە سەر دابەزاندنی‌ كێش و كرداری‌ هەرس كردنیش چاڵاك دەكات.

 

ئـ . كـ