كەمخوێنی چییە ؟؟

12/08/2016 - 09:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

كەم خوێنی بابەتێكی فراوانەو گەلێ جۆری هەیەو لەهەموویاندا ژمارەی خڕۆكە سوورەكانی خوێن كەمدەكات، كە ئەركیان گواستنەوەی خۆراك و ئۆكسجینە بۆ بەشە جیاوازەكانی لەش.
هەندێ جۆری كەمخوێنی بەهۆی ناتەواوی بۆماوەیی وەك تالاسیمیا یاخود نەخۆشی تری درێژخایەنی وەك پەككەوتنی گورچیلەوەیە، بەڵام بەشێكی زۆریان بەتایبەت لەئافرەتاندا بەهۆی كەمی مادەی ئاسنەوەیە، یاخود خوێن لێڕۆیشتنی زۆر لەكاتی سوڕی مانگانەدا یاخود بەهۆی كەمیی ڤیتامین ب 12 یان فۆلیك ئەسیدەوەیەو بە جێبەجێكردنی ئەم خاڵە سادانە ڕێگە لەو جۆرانەی دووەمیان یان دەگرێت كە بەهۆی كەمی ئەو ڕەگەزە خۆراكیانە یان زۆر لێڕۆیشتنی سروشتییەوەیە:
1. بڕێكی زۆرتری ئەو خۆراكانە بخۆ، كە ماددەی ئاسنیان تێدایە: وەك سەوزە ڕەنگ سەوز و گەڵادارەكان، جگەر، گۆشتی سوری بێ چەوری، نیسك، پاقلەمەنییەكان.
2. راستەوخۆ دوای نانخواردن، چاو و قاوە مەخۆرەوە، ئەم دوانە تەگەرە دەخەنە بەردەم هەڵمژینی ماددەی ئاسن لە ڕیخۆڵەكاندا، بۆیە باشترە تاكو (1-2) كاتژمێر دوای نان و چاو قاوە نەخۆیتەوە.
3. زیاتر بەكارهێنانی ئەو خواردنانەی ڤیتامین بی 12 یان زۆرە: جگەر، گورچیلە، ماسی چەور، هێلكە، كەرە.
4. زیاتر خواردن و خواردنەوەی ئەو خۆراكانەی ڤیتامینی سییان زۆرە: لیمۆ، پرتەقاڵ، كێوی، قۆخ. ڤیتامین سی یاریدەی هەڵمژینی ماددەی ئاسن دەدات لەڕیخۆڵەكاندا، زیاتر خواردنی فۆلیك ئەسید: سپێناخ، كەلەرم، گوڵەبەڕۆژە، ترێ، مۆز، تەماتە.

 

ئـ . كـ