ئەوەی لەبارەی گریانەوە نەتزانیوە

12/08/2016 - 09:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

پسپۆڕانی بواری‌ دەروونناسی‌ هێمایان بەوەكردووە، ئەگەر ئارەزووی‌ گریانت كرد فرمێسكەكانت مەشارەوە، چونكە زۆرێك لەخەم‌و ئازارو توڕەبوونەكانت لەگەڵ فرمێسكەكانت نامێنێت ‌و لەبیری‌ دەكەیت.

بەوتەی‌ ئەو پسپۆڕانە، كاتێك مرۆڤ تووشی‌ خەفەت‌و توڕەبوون‌و دوودڵی‌ دەبێت، لەشی‌ مادەیەكی‌ زیانبەخش دەردەكات، بەڵام گریان یارمەتیدەر دەبێت بۆ لەناوبردنی‌ ئەو مادە زیانبەخشانە.

سوودەكانی‌ گریان‌

1. گریان لێدانەكانی‌ دڵ خێرادەكات، بەوەرزشێكی‌ بەكەڵكیش بۆ ماسوولكەكانی‌ سنگ ‌و شانەكان دادەنرێت.
2. دوای‌ تەواوبوونی‌ گریان، لێدانی‌ دڵ ئاسایی‌ دەبێتەوە‌و دووبارە ماسولكەكان خاودەبنەوە، بەوەش هەست بەخۆشیەكی‌ زۆردەكەیت‌ و تێڕوانینیت بۆ كێشەكان كە بێزاریان كردوویت، ڕوونتردەبێتەوە.
3. گریان دەبێتە ئارامبوونەوەی‌ دەروون‌ و حەساندنەوەی‌ جەستە.
4. زۆرجار گەر نەگریت، بەزیان بەسەردا دەشكێتەوە:
لەگەڵ ئەوەی‌ ئەو پسپۆڕانەی‌ بواری‌ دەروونناسی‌ ئاماژەیان بەسوودەكانی‌ گریان كردووە، هاوكات هێمایان بەو كاردانەوانەش كردووە، لەكاتێكدا گریانت بێت‌و نەگریت.
ئەوان پێیان وایە، ئەگەر گریانت بێت‌ و فرمێسكەكانت بشاریتەوە، هەست بەپاڵە پەستۆ‌و دڵەڕاوێكی‌ دەكەیت، هاوكات تووشی‌ هەندێك لەنەخۆشی‌ دەبیت، وەك سەرئێشەو قورحە، كە ئەوەش دەبێتە هۆی بێزای‌ تاكەكان لەجەستەیان.
ئەو پسپۆڕانە پێیان وایە تەمەنی‌ كچان درێژترە لەتەمەنی‌ كوڕان، چونكە بەوتەی‌ ئەوان كچان گریان ڕەتناكەنەوەو بەشەرمیشی‌ نازانن، هەربۆیە ئەو پسپۆڕانە ئامۆژگاری‌ كوڕان دەكەن، نەهێڵن كچان لەڕێگەی‌ تەمەن درێژیەوە بەسەریاندا سەربكەون.

 

ئـ . كـ