ئەم كەسانە ئاوی گوڵ بەكاربهێنن !!

12/08/2016 - 09:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

ئاوی گوڵ یەكێكە لەو بەرهەمانەی كە لە پاڵ بەرهەمهێنانی زەیتی گوڵ دەردەهێندرێت، هەندێك كاتیش ئاوی گوڵ وەك كەرەستەیەك بۆ خۆشكردنی تام و بۆنی خواردن بەكاردێـت، لەهەمان كاتیشدا ئاوی گوڵ وەك كەرەستەیەكی جوانكاری و كەرەستەی پزیشكی بەكاردێت، ئاوی گوڵ جگە لەوەش چەندین سودی گرنگی هەیە كە ئەمانەی خوارەوەن :

1. سافبوونی پێست.
2. كەمكردنەوەی هەڵئاوسانی دەوروبەری چاو.
3. دەبێتە هۆی بەهێزبوونی برژانگی چاو.
4. كۆتایهێنان بەهەستیاری(حەساسیەت).
5. چارەسەری نەخۆشییەكانی پێست دەكات .
6. بەسودە بۆ ئەو كەسانەی بەدەست چەوری پێستیانەوە دەناڵێنن.
7. چاڵاككردنی خانەكان و وەرگرتنی ئۆكسجینی پێویست.
8. بۆ سپیكردنەوە ددان بەسودە ئەگەر لە رێگەی پارچەیەك لۆكەوە ئاوی گوڵ بدرێت لەددان بەمەش هەڵئاوسانی و ئازاری ددان كەمدەكاتەوە.

 

ئـ . كـ