سێوو هەرمێ‌ بخۆن، بزانە بۆچی بەسوودە ؟؟

13/08/2016 - 08:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

سەكتەی مێشك یەكێكە لەو دیاردە تەندروستییە ترسناكانە كە بۆ مرۆڤ بە هۆكارێكی لەناوبەر دادەنرێت، چونكە هەندێك جار دەبێتە هۆی مردن و لەناوچوونی لەناكاوی ئەو مرۆڤەی كە تووشی دەبێت.

سەكتەی مێشك بەوە پێناسە دەكرێت، كە لەدەستدانێكی لە ناكاوی فەرمانەكانی مێشكەو دیاردەی سەرهەڵدانی كۆنترۆڵ ‌نەكردنی مێشكی مرۆڤە، رێژەی تووشبوون بەم نەخۆشییە كتوپڕە لە بەرزبوونەوەدایەو بە گوێرەی هەندێك لە راپۆرتە پزیشكییەكان سەكتەی مێشك دووەمین هۆكاری مردنە لە سەرتاسەری جیهاندا.
سەكتەی مێشك زیاتر تووشی ئەو كەسانە دەبێت كە خاوەنی تەمەنێكی زۆرن، چونكە دیاردەی ناڕێكی و نالەبارییە تەندروستییەكان زۆرتر لەنێوان ئەو بەتەمەنانەدا دەبینرێت، بە تایبەت ئەو دیاردە تەندروستیانەی كە خۆیان هۆكارێكن بۆ توشبوون بە سەكتەی مێشك وەك نەخۆشی شەكرەو فشاری خوێنی بەرزو بەساڵاچوون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم نەخۆشییە كتوپڕە رەنگە لە نێوان تەمەنەكانی تریشدا ببیندرێت.
بەكارهێنانی هەندێك لە خواردەمەنییەكانیش هۆكارێكی كاریگەرن لەسەر دروستبوونی ئەم نەخۆشییە، چونكە هەندێك لە خواردەمەنییەكان دەتوانن رۆڵێكی نەرێنی ببینن لەسەرهەڵدانی سەكتەی مێشكدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێكی تریان دەتوانن رۆڵێكی باش ببینن و ببنە هۆكارێك بۆ رێگریكردن لەم نەخۆشییە ترسناكە.
وەك هەندێك میوە كە بەپێی یەكێك لە توێژینەوە پزیشكییەكان سێو و هەرمێ دەبێتە هۆی رێگریكردن لە سەكتەی مێشك بە شێوەیەك زۆر چاوەڕوان نەكراو، ئەمە جگە لەوەی كە لە نوێترین توێژینەوەی پزیشكیدا لەبارەی بەكارهێنانی میوەكان و كاریگەرییان لەسەر روودانی سەكتەی مێشك ئەوە دۆزرایەوە كە بەكارهێنانی ئەو میوانەی كە بە ترشەمەنییەكان ناسراون هۆكارێكی مەزنن بۆ دورخستنەوەی مرۆڤ لە توشبوون بە سەكتەی مێشك و دەبنە هۆی كەمبوونەوەی سەكتەی مێشك و رێگریكردن لە روودانی ئەم نەخۆشییە، بە تایبەت لای ئافرەتان، چونكە تاقیكرنەوەكە لەسەر كۆمەڵێك ئافرەت ئەنجام دراوەو تێیایدا هاتووە كە ئەو ئافرەتانەی كە میوەی ترشەمەنییەكان زۆر بەكار دەهێنن بە رێژەی لە (19%) كاریگەری تووشبونیان بە نەخۆشی كتوپڕی سەكتەی مێشك كەم دەبێتەوە.

 

ئـ . كـ