ئەو كەسانە چەرەز بخۆن !!

13/08/2016 - 09:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

یەكێك لەگرنگترین ‌و بەسوودترین شێوەكانی راگرتنی تەندروستی لەش، خواردنی جۆرەكانی چەرەزە.
بەپێی زانیارییە پزیشكییەكان، خواردنی دەنكە خۆراكییەكان یەكێكە لە پێویستییەكانی رجێمی خۆراكی هەر مرۆڤێك، دەنكەكان سەرچاوەیەكی زۆر بەسوودی ئەنتی ئۆكسیدان‌ و ڤیتامینن كە خواردنیان بۆ تەندروستی لەش‌ و مێشك پێویستە.
تۆوی گوڵەبەڕۆژە، دەنكی كەتان، تۆوی كولەكە‌و كونجی هەموویان خۆراكی سروشتی، بەتام ‌و پڕە لەچەوری بەسوودن بۆ لەش.
تۆوی گوڵەبەڕۆژە پڕە لە ڤیتامین E، ئەو ڤیتامینە یارمەتی سیستەمی خوێنی لەش دەدات، هەروەها گوڵەبەڕۆژە بەهۆی ئەوەی سەرچاوەی (تریپتۆفان) ‌ە، كاریگەری لەسەر ئارامكردنەوەی مێشك هەیە.
تۆوی كولەكەش كاریگەری لەسەر هەوكردنی ناو لەش هەیە، هەروەها تۆوی كولەكە بۆ دەرمانی نەخۆشی دڵەراوكێ كاریگەری باشی دەبێت.
تۆوی شوتیش یەكێك لەو چەرەسە خۆشانەی كە زۆربەی كاتەكان لەگەڵا میوەی شووتیدا ناخورێت، بەگشتی دوای ئەوەی لە بەرخۆر وشككرا وەك چەرەز بەكاردەهێنرێت.
تۆوی شووتی سەرچاوەیەكی باشی مادەكانی ئاسن، پۆتاسیۆم، ڤیتامینەكان ‌و چەورییە بەسوودەكانە، كە وەك خۆراكێكی رۆژانە زۆر پێویستە، بۆ ئەوەی تایبەتمەندییەكانی ئەو خۆراكە بەكامڵی بگات بە لەشت، پێویستە پێش ئەوەی قوتی بدەی بە باشی بیجوی.
هەروەها دەنكی كونجی پڕە لە مادەكانی كالیسیۆم، مەنگەنیز، مس، ئاسن، مەكنیزیۆم، ڤیتامینەكان ‌و فایبەری خۆراكی، هەروەها مادەیەكی بەهێزی دژە شێرپەنجەی بەناوی (لیگنین)‌ بە زۆری لە دەنكی كونجیدا هەیە.

 

ئـ . كـ