ئەگەر میزاجت باش بوو، ئەوا كێشت بەم شێوەیە دەبێت

18/08/2016 - 11:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێی زانستی دەركەوتووە كێش و میزاجی مرۆڤ زۆر پەیوەندیان بەیەكەوە هەیە.
ئەنجامی توێژینەوەیەكی زانستی كە لەسەر نزیكەی (300) ئافرەت و پیاو ئەنجامدراوەو تێیدا دەركەوتووە كەمبوونەوەی كێشی جەستەی مرۆڤ و میزاج زۆر پەیوەندیان بەیەكەوە هەیە.
توێژەران بۆیان دەركەوتووە كە ئەوانەی كێشیان دابەزی بوو سەرباری ئەوەی میزاجی ئەوان لەچاو جاران باشتربووە، بە تایبەت لەو كەسانەی كە پێنج كلیۆ لە كێشی جەستەیان كەمكردووە، ئەوان زیاتر هەست بە حاڵەتی میزاجی باشتر دەكەن و هەروەها لە كاتی نووستندا هەست بە ئاسودەیی دەكەن.

 

ئـ . كـ