بزانە كاریگەری تەماتە بۆ لەش چییە ؟؟

19/08/2016 - 07:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

لەئەنجامی ئەو تاقیكردنەوەیەی كە لەسەر سوودی تەماتە ئەنجامدراوە بۆ پاراستنی تەندروستی مرۆڤ ، زانایانی زانكۆی (مانچیستەر) لە بەریتانیا دەڵێن، ئاوی تەماتە تەنها بە دانانی لەو ناوچەیەی پێست كە سووتاوە چارەسەری سوودمەند نییە، بەڵكو خواردنیشی بە شێوەیەكی زۆر بەرگری لە پێست دەكات دژی سووتانی خۆرو پێستی دەم و چاویش جوان دەكات.

لێكۆلینەوەكە كە لەسەر گۆڤاری كۆمەڵەی زانستی پێست و نەخۆشییەكانی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە، ئەوە دەردەخات كە ڕۆژانە زیادكردنی پێنج كەوچك لە ئاوی تەماتە لەناو ژەمی خۆراكدا یارمەتی چاڵاككردنی توانای پێست دەدات بۆ پاراستنی دژی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە تەماتە لە ماددەی لایكۆبین و دژە ئۆكسیدەكان پێكهاتووە.
هەروەها تەماتە بەشێوەیەكی یەكسان ئاستی كۆلاجین لەناو پێستدا بەرزدەكاتەوە، كە ئەمەش توانای بەرگری پێست دژی تیشكی زیان بەخشی خۆر بەرزدەكاتەوە.

 

ئـ . كـ