بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، ئەمەش بەسوودە

19/08/2016 - 09:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، خواردنی بادام هاوكارێكی سەرەكی دەبێت بۆ كەمكردنەوە كێشی لەش.

لێكۆڵینەوەكە رێنمایی ئەو كەسانەی كردووە كە دەیانەوێت كێشیان دابەزێنن، رۆژانە ‌بادام بخۆن بۆ ئەوەی كێشیان كەمبێتەوە، هەروەك سەرجەم ئەو پروپاگەندانەش رەتكراوەتەوە كە هەندێك لێكۆڵینەوە باسیان لەوەكردبوو، بادام رێژەیەكی زۆر لە چەوری تێدایەو زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ دەبێت.
لەلایەكی دیكەوە راپۆرتێكی تایبەتی وەزارەتی كشتوكاڵی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، بەرهەمهێنانی بادام لەساڵێكدا لەو ووڵاتە دەگاتە ڕێژەی (80%) ی كۆی بادامی جیهانی.
لەكۆتایشدا لێكۆڵینەوەكە ئەوە دەخاتەڕوو، خواردنی بادام جگە لەوەی سوودی هەیە بۆ كەمبوونەوەی كێش، هۆكارێكی سەرەكیشە بۆ دووربوون لەنەخۆشی شەكرە لە جۆری دووەم، ئەمە جگە لەوەی هیچ رێژەیەك لە كۆلیستڕۆڵی تێدانیەو چەندین ڤیتامینی بەسوودی دیكەی تێدایە كە سوودی زۆری بۆ مرۆڤ هەیە.

 

ئـ . كـ