لەبارەی هەنجیر ئەمانە بزانە

20/08/2016 - 07:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

1. بۆ چارەسەركردنی قەبزی بە تایبەتی بۆ ئافرەتانی دووگیان دەبێت چوار هەنجیری ووشك لە ناو ئاو نەرم بكرێتەوە لە یەك كوپی ئاو تا كاتی ئێواران ئینجا بەیانیان دەخورێت لەگەڵ خواردنەوەی ئاوی گیراوەكە پێش نان خواردنی بەیانیان.
2. كوڵاوی گەڵای داری هەنجیر باشە بۆ ڕێكخستنی ڕێژەی سووڕی مانگانەی ئافرەتان و باشە بۆ چارەسەركردنی كۆكە.
3. باشە بۆ غەرغەرەی ناو دەم دژ بە هەوكردنی میكرۆبی ددان و پووك.
4. كوڵاوی هەنجیری ووشك لەگەڵ شیر بۆ چارەسەركردنی بڕینی گەنییو.
5. گیراوەی هەنجیری ووشك باشە بۆ زیادكردنی ڕێژەی میز.
6. بۆ زیادكردنی ڕێژەی شیر لە دایكی شیردەر.
7. بۆ چارەسەركردنی خاوبوونی ریخۆڵە (7) هەنجیری ووشك وورد دەكرێت بۆ چەند بەشێك و تێكەڵاو دەكرێت لەگەڵ زەیتی زەیتون لەگەڵ چەند پارچەیەكی لیمۆ و جێ هێشتنی تێكەڵاوەكە بۆ ماوەی یەك شەو ئینجا پێشی نان خواردن دەخورێت.
8. هەنجیر باشە بۆ بەهێزكردنی منداڵ و هەرزەكار و وەرزشكار و مرۆڤی لاواز.
9. گیراوەی سپی (شیری هەنجیر) ی دەركراو لە داری هەنجیر باشە بۆ :
1. شیری هەنجیر لەگەڵ گیراوەی گەڵای داری هەنجیر وەكو مەڵهەم بەكاردێت بۆ كەمكردنی ئازاری مایەسیری پێش نووستن و لەكاتی بەیانیان.
2. وەكو مەڵهەم بۆ چارەسەركردنی زیبكەی دەموچاو (حب الشباب) و نەخۆشییەكانی گەڕی و سەدەف ڕۆژی (4) جار.
3. بۆ كێشەكانی هەرسكردن و ناتەواوی سووری مانگانە دەبێت یەك كەوچكی چێشت خۆر لە شیری هەنجیر (گیراوەی سپیی ئاوی دارەكە) لەگەڵ دوو كەوچكی هەنگوین تێكەڵاو دەكرێن لە ناو یەك كوپی شیر ڕۆژی (4) كەوچك پێشی كاتی سووری مانگانە بە (3) ڕۆژ دەخورێت.

 

ئـ . كـ