زەیتی زەیتوون بۆ ئەمانە بەكاردێت

20/08/2016 - 07:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

1. بەكارهێنانی تێكەڵاوی سپێنەی یەك هێلكە لەگەڵ دوو كەوچكی چێشت لە زەیتی زەیتوون بەشێوەی مەڵهەم بۆ چەوركردنی شوێنی سووتاوی پێست جۆری ئاسان.
2. بەكارهێنانی ووردكراوی بەرهەمی زەیتوون (لە دوای دەركردنی ناوكەكەی) بە شێوەی دەرمانێك لەسەر دوومەڵی ووشك.
3. بەكارهێنانی زەیتی زەیتوونی شلەتێن وەكو مەڵهەم بۆ چەوركردنی شوێنی تووشبوو بە گەڕی و سەدەف و ئەگزیما بە چەوركردنی شوێنەكە بەشێوەی بازنەیی بە بەكارهێنانی پارچە پەڕۆكێكی زبر.
4. گەڵای زەیتوونی نەرم لەگەڵ زەیتی زەیتوون بۆ چەوركردنی شوێنی تووشبوو بە هەوكردن و برین لەسەر پێست بەكاردێت.
5. بۆ چارەسەركردنی پێستی دەموچاوی ووشك و درزبوون لە پێستی دەست و پێ دەبێت زەیتی زەیتوون تێكەڵاو بكرێن لەگەڵ گلیسیرین و چەند قەترەیەك لە گیراوەی لیمۆ.
6. چەوركردنی برۆی چاو بە زەیتی زەیتوون بۆ پاراستنی لە هەڵوەرین، هەروەها بە چەوركردنی پێستی سەر بە زەیتەكە لە دوای شوشتنی سەر بە ئاوی شلەتێن و سابون بۆ چارەسەركردنی كڕێشكی سەر.
7. چەوركردنی پێستی لەش بە زەیتی زەیتوون بۆ پاراستنی لە تیشكی خۆر.
8. گەڵای زەیتوون پێكهاتووە لە گیراوەیەك تایبەتە بە چارەسەركردنی هەوكردنی ناو دەم و پووك بە جوینی گەڵاكە وەكو بنێشت.
9. هەروەها بۆ چارەسەركردنی برین و دومەڵ بە ووردكردنی گەڵاكان و دانانی لەسەر برینەكە.
10. بۆ چارەسەركردنی برینداربوون (قرحە) ی ڕیخۆڵە بە بەكارهێنانی گیراوەی گەڵای زەیتوون لە ناو كۆمەوە.
11. بۆ چارەسەركردنی ڕۆماتیزم و هەوكردنی دەمارەكان (ئەعساب) و پێچبوونی جومگەكان، پێویستە مەڵهەمێك دروست بكرێت بە ووردكردنەوەی یەك دانە سیر لەگەڵ (200) گرام زەیتی زەیتوون و جێهێشتنی بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژ ئینجا چەوركردنی شوێنی ئازارەكە بۆ چەند جارێك تا چاكبوونەوە.
12. زەیتی زەیتوون باشە بۆ گەنج كردنی ئەندامەكانی ناو لەش.
13. زەیتی زەیتوون جیاوازی هەیە لەگەڵ جۆرەكانی دیكەی زەیتەكان كە نابێتە هۆی بەرزكردنی ڕێژەی كۆلیسترۆل لە خوێن.

 

ئـ . كـ