لەبارەی چپسی مەترسیدار ئەمە بزانە

20/08/2016 - 09:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

ئایا دەزانی خواردنی یەك كیس چبسی پەتاتەوە كو ئەوە وایە پێنج لیتر رۆنی زەیتی چێشت لێنان بخۆیتەوە.

كۆمەڵەی پزیشكانی دڵی بەریتانی ئاشكرایان كردووە كە خواردنی پارچەیەكی چپسی پەتاتە كە ماددەی حافیزەی تێكراوە لەگەڵ زەیت و شەكر یەكێك لە هۆیەكانی تووشبوون بەجۆرەها شێرپەنجە، لەناو یەك كیس چپسدا نزیكەی (500 – 1000) یەكەی گەرمی هەیە ئەوەش هۆكارێكە بۆ قەڵەوبوونی منداڵ، كارگەكانی دروستكردنی چپس هەڵدەستن بە زیادكردنی ماددەیەك بەجۆرێك كە ببێتە هۆی بەردەوام بوون ئاڵودەبوون خووگرتنی بەهۆی بوونی ماددەی چاڵاكەرو ووزە بەخش كە هەڵدەستن بەگۆرینی شەكرو ئەنسۆلین كەئەمەش دەبێتە هۆی برسی بوون و زیاتر حەزكردن بەخواردنی.
هەروەها زۆر خواردنی چپس مەترسیە بۆ سەر تەندروستی خانەكان، بگرە زیانەكانی كەمتر نیە لە جگەرەكێشان بەهۆی بوونی ماددەی ئەكریلامیدی ژەهراوی كە دەبێتە هۆی تووش بوون بەنەخۆشییەكانی شێرپەنجە.

 

ئـ . كـ