بۆ خانمان ... بەم ڕێگەیان خۆتان بپارێزن لەم نەخۆشییە

21/08/2016 - 09:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

یەكێك لەو نەخۆشیانەی كە ئێستا لەنێو چینی خانمان بەربڵاوە، بریتییە لەنەخۆشییەكانی شێرپەنجەی مەمك، دەبێت خانمان ووریابن، بەهەموو ڕێگەیەك خۆیان لەم نەخۆشییە بپارێزن و هۆشیاریش بن بۆ نیشانەكانی.
1. مانگی‌ جارێك بەدەست پشكنینی‌ خودی‌ بۆ سنگ بكرێت.
2. كەمكردنەوەی‌ خواردەمەنیە سوركراوەكان لەژەمەكاندا.
3. پارێزگاری كردن لەكێشی نمونەیی‌ جەستە.
4. ساڵی جارێك پشكنینی‌ تیشكی‌ بكرێت.
5. میوەو سەوزە زۆر بخورێت لەژەمەكاندا.
6. خواردنی‌ زەڵاتە لەبەیانیان و ئێواران.
7. ڕۆژانە خواردنەوەی‌ كوپێك چای سەوز.
8. وەرزشكردنی‌ ڕۆژانە.
9. خواردنی‌ ئەو خۆراكانەی‌ دەوڵەمەندن بەڕیشاڵ وەك پاقلەمەنیەكان و بەروبوومەكانی‌ گەنم و جۆ.
10. دووركەوتنەوە لەخواردنی‌ ئەو حەبانەی‌ هۆرمۆن لە پێكهاتەیاندا هەیە بەپێی پێویست.
11. كەمكردنەوەی‌ خواردنی‌ گۆشتی‌ سوور.
12. نەكێشانی‌ جگەرە.
13. زیادكردنی‌ سۆیا بۆ ژەمە خۆراكەكان.
14. دووركەوتنەوە لەتوڕەبوون و تەنگژەی‌ دەروونی‌.
15. پەیڕەوكردنی‌ یاری یۆگا ڕۆژانە.

 

ئـ . كـ